ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجام دراو هيچ ئهنجامێكيشى نه‌بوو، واده‌ى كۆبونه‌وه‌ى داهاتوش ديارى كرا.
پاش ئه‌وه‌ى له‌يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆي‌دا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى 15ڕۆژ دواخست، تائهوكاتهى لايه‌نه سياسيه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كه‌ونه ڕێككه‌وتن. ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ كۆتايى هاتنى ئه‌و واده‌يه، كۆبويه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه نوێيه‌كه، سوێندى ياساييان خوارد، به‌ڵام به‌هۆى نه‌گه‌شتنه ڕێكهوتنى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌ت گۆڕان ويهكێتى، به‌بێ ئه‌نجام كۆبونه‌وه‌كه كۆتايى پێهات و سه‌رۆكى كاتى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش بۆماوه‌ى 15ڕۆژ دانيشتنه‌كه‌ى بهكراوهىى هێشته‌وه وڕايشى گه‌ياندووه، كه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان گه‌شتنه ڕێككه‌وتن، ئه‌وان كۆده‌بنه‌وه.