08/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌له‌فيه‌كانى ميسر توڕه‌ن
لێدانى جێگرى سه‌رۆكى حيزبى نورى سه‌له‌فى له‌لايه‌نگه‌نجێك له‌شارى مه‌ددينه، ئه‌ندامانى ئه‌و حيزبه توڕه‌ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كانى ميصڕ له‌زارى شێخ ئه‌حمه‌د شریفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای بانگه‌وازی سه‌له‌فی لێدانه‌كه‌ى ياسر به‌رهامى ڕايانگه‌ياندوه،" له‌گه‌یشتنمان به‌حه‌ره‌می نه‌به‌وی(مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خواصلی الله علیه وسلم) قسه‌ی ناخۆشمان گوێ لێ بوو له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئیخوان و سه‌له‌فیه‌كانه‌وه كه پار له‌ڕابیعه دا ئاماده‌ییان هه‌بوو كه به برهامیان ده‌وت(حسبنا الله ونعم الوكیل)".
هه‌روه‌ها ڕايشيان گه‌ياندوه،" گه‌نجێكی قۆناغی ناوه‌ندی هات و سه‌لامی كرد‌و وتی، خوای گه‌وره تۆڵه‌مان لێت بكاته‌وه و گه‌نجێكی تریش لێیدا".
بڵاو بونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌مڕۆدا بووه مایه‌ی تووڕه‌كردنی ئه‌ندامانی حیزبی نوور.
ئه‌وه‌ی زیاتر تووڕه‌یكردن،ئه‌وه‌یه پێگه‌ی(إخوان أون لاین)به‌ده‌سكه‌وتی ژماردووه.
ياسر به‌رهامى جێگری سه‌رۆكی حیزبی نووری سه‌له‌فی میسره، پشتیوانێكی باشی سیسی بووه بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و له‌ڕێگه‌ی فه‌تواكانیه‌وه هاوكاريه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكى نوێى ميصۆ كردووه.