09/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبونه‌وه‌ى يه‌كێتى و پارتى كۆتايى پێهات
له‌سه‌ر پرسى دروستكردنى حكومه‌ته خۆجێيه‌كان، له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، يه‌كێتى و پارتى كۆبونه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كێتى نيشتيمانى و پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێيى له‌پارێزگاى هه‌ولێر، كۆبونه‌وه و هه‌ردولاش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه، تێگه‌يشتن له‌نێوانياندا هه‌يه.
ئه‌ندامێكى شاندى دانوستانكارى يه‌كێتى له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ڕايگه‌ياند" پێویسته له حكومه‌تی پارێزگاكاندا هاوبه‌شیمان هه‌بێت و ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان كردۆته‌وه".
ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى ڕايشى گه‌ياند " ئێمه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌چوینه‌ته ناو ورده‌كاریه‌وه و ته‌نها بابه‌ته گشتییه‌كانمان باسكردووه، و باسی پۆسته‌كانمان نه‌كردووه".
ئه‌حمه‌د كانى ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى پارتى ڕايگه‌ياندوه، ئه‌وان هێڵى سوريان بۆ هيچ شتێك نيه وكۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه تائێستا، وادديه‌ك بۆ پێكهێنانى حكومه‌ته خۆجێيه‌كه‌ى هه‌ولێر دانه‌نراوه و باس له‌به‌رده‌وامبونى كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت.