09/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌سیل نوجێفی بۆ گۆڤاری بزاڤ" هاوكاری هه‌رێمی كوردستان‌مان ناوێت
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگای هه‌ڵهاتووی موسڵ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤ رایده‌گه‌ینێت: كه پیلانیان هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی گروپه چه‌كداره‌كان تا به هاوبه‌شی ریكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) له ناوچه‌كه وهردهنێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یش به‌وه ده‌كات كه بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌غداو هاوكاریكردنی سوپای عێراقی، پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا نوجێفی ده‌ڵێت.كه هاوكاری سه‌ربازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ناوێت،چونكه به وته‌ی ناویراو ئه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له نێوان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی موسڵ."
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ديداره‌كه، بڕوانه ژماره (7) گۆڤاری بزاڤ، ئێستا له‌بازاڕدایه.