09/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشه‌ی كورد له دروستبونی كۆماری توركیاوه تا ساڵی ( ١٩٧١ ز)
باسی یه‌كه‌م
ئاشكرایه به درێژای مێژوو كورد زۆر زوڵم و غه‌دری گه‌وره‌ی لێكراوه به‌ڵام به بڕوا به‌خۆبوون و هیوا نه‌بڕین به ئاینده‌ی هه‌ر له تێكۆشان و خه‌بات به‌ده‌وام بوو له شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌میشه گفوگۆیان ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه ، به‌ڵكو به قۆناغێكی خه‌باتیان زانیوه ، له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له كۆتای جه‌نگ یه‌كه‌می جیهانیدا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تا تورك توانی توركیای نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له سیاسه‌ت دابمه‌زرێنێت له ( ٢٣/٩/١٩٢٣ ز) واته كه‌مال ئه‌تا تورك توانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی سود له سیسته‌مه سایسیه‌كانی ڕۆژئاوا وه‌ربگرێت و بتوانێت بنه‌ماكانی عه‌لمانیه‌ت له ناو توركیادا بچه‌سپێنێت ، لێره‌شه‌وه ده‌ستی كرد به گۆڕینی چه‌ند نه‌ریت و كلتورێك له كۆمه‌ڵگای توركیدا زۆر به‌وتوندی دژی ئاینی ئیسلام وه‌ستا توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز په‌رستی دامه‌زراندا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری كرده پاشكۆ كوردیش یه‌كێك بو له‌و نه‌ته‌وانه .
له ( ٣ی ئازاری ١٩٢٤ ) ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گه‌وره كۆبونه‌وه‌و له‌وێدا خه‌لافه‌ت و خه‌لیفه عبدالمجید ئه‌فه‌ندی كوڕی سوڵتان عبدولعزیز كه له ( ٢٩ی مارتی ١٩٢٢ ) دیاری كرابوو به خه‌لیفه دورخرایه‌وه بۆ شاری ( نیس ) له فه‌رنسا ئیتر خه‌لافه‌ت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له ساڵی ( ١٩٢٤ ز) به‌ته‌واوه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستی پێكرد كه‌مال ئه‌تا تورك برایه‌تی كورد و توركی ڕاگه‌یاند و له یه‌كه‌مین ئه‌نجومه‌نی گشتی توركیدا ( ٧٢ ) كه‌س نوێنه‌رایه‌تی كوردیان كرد به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه هیچ ده‌مێك درێژه‌ی نه‌كێشا هه‌ر له بنچیه‌ندا ئه‌تا تورك كه تا ئێستاش توركه‌كان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن درۆی له‌گه‌ڵ كورد كرد و له‌و به‌ڵێن نامانه‌ی دابووی به كورد و سه‌رۆكی گروپه كوردیه‌كان پاشگه‌ز بووه‌یه‌وه، توركیا ده‌ستی هه‌ڵگرت له ویلایه‌تی موسڵ و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه به‌ستبووی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بۆده‌ركردنی ئاسن و نه‌وت له به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له وڵاتانی هاوپه‌یماننان له دامزراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له باكوری كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نی ، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دژی ده‌وڵه‌تی ئاینیه و خوازیاری عه‌لمانیه ، هه‌ندێ له كه‌سانی دیاری كورد كه زیاتر شێخ و ڕابه‌ره ئاینیه‌كان بوون خوازیاری پاراستنی بنه‌مای ئاینی ده‌وڵه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوون چونكه پێیان وابوو سوڵتان كه جێگره‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی موصڵمانانه و نوێنه‌ری هه‌موانه به‌بێ جیاوازی زمان و ئتنیك.
مسته‌فا كه‌مال بیری له‌سه‌ر كوت كردنی زاڵمانه‌ی كورده‌كان و له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی كوردی كردبۆوه ، كورده‌كان هه‌رچیانكرد نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌دژی دروست بكه‌ن له هه‌موو ڕویه‌كه‌قوه په‌ڕاوێز خران له ڕوی ( ئابووری ، ئاینی ، كومه‌ڵێ‌یه‌تی ، سه‌ربازی ) دوای ئه‌وه‌ی كه‌مالیه‌كان ئه‌و ( خاكی نیشتیمانه‌ی )ه‌ی له ناو سنوری ( میساقی میللی ) دایه له‌سه‌ر سینیه‌كی زێڕیندا پێشكه‌شی ئینگلیسه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كان كرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت ، ڕژێمێكی فشاری میلیتاری و ڕه‌گه‌ز په‌رستی و( تۆتالیتاری)* (تاك حیزبی) ئه‌وتۆیان دامه‌زراند كه تا ئه‌و ده‌مه له هه‌موو جیهاندا وێنه‌ی نه بینرابوو ، تا ئه‌و ده‌مه هه‌موو مافێك كه هه‌بوو هه‌ر هه‌موو ئازادیه‌كانیشیان له‌ناو برد ، جگه له‌ده‌می خۆیان ، هه‌موو ده‌مێكی دیكه‌یان داخست.
پاش هه‌ره‌سهێنانی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی ده‌ستی پێكردو مسته‌فا كه‌مال سه‌ركردایه‌تی خه‌باتی گه‌لانی توركیای كرد دژی داگیر كه‌ره بێگانه‌كان مسته‌فا كه‌مال كه ده‌یویست توركیا له بێگانه‌كان ڕزگار بكات هاواری برده لای كورد و داوای یارمه‌تی لێ‌كرد كورده‌كانی ناوچه‌كانی ئه‌رزڕۆم له یارمه‌تی دانی درێغیان نه‌كرد وو پێشه‌نگی خه‌بات بوون دژی ده‌ستدرێژ كه‌رد بێگانه‌كان بوون شانبه‌شانی توركه‌كان ، له هه‌ر بستێكی وڵات ڕاپه‌ڕین بۆ ڕزگار كردنی توركیا و ده‌رپه‌ڕاندنی داگی كه‌ره گریكه‌كان خوێنیان ڕشت كه‌س ناتوانێت نه‌خشی دیاری كورد له یارمه‌تیدانی كۆماری تازه پێگه‌شتووی توركیادا فه‌رامۆش بكات و كۆمار له ته‌نگانه‌دا بوو دوژمنان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی بوو ئه‌گه‌ر كورده‌كان پشتیوانیان لێنه‌كردایه له‌و كاته ناسك و پڕ مه‌ینه‌تیه‌دا شان به‌شانی گه‌لانی توركیا بۆ پاراستنی به‌گه‌ڕ نه‌كه‌وتنایه كۆمار ده‌فه‌وتا و تیا ده‌چوو .
ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ئه‌و كاته گوزارشتیان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورده‌كان ده‌كرد بریتیبوون له كۆمه‌ڵه‌ی ( ته‌عالی كوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد ) له دیاربه‌كر و كۆمه‌ڵه‌ی ( هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ، پارتی میللی كوردی ، كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان ) كه له ساڵی ( ١٩١٨ ز) دامه‌زرا هه‌ڵوێستی میناڕه‌وی گرته به‌ر و له‌گه‌ڵ حیزبی ( ئازادی ئیئتیلافی ) ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی مۆركرد تایبه‌ت به پێدانی ئۆتۆنۆمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئیمۆراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا هه‌ره‌وه په‌یقوه‌نی به‌هێزی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كورد له دیاربه‌كر ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی كه به‌زمانی كوردی ده‌رچون بۆ دیاربه‌كر ڕه‌وانه كرد سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان خه‌باتی چالاكه‌یان دژی تورك ڕه‌ت كرده‌وه چونكه ناكرێ بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌و هه‌لو مه‌رجه سه‌خته‌دا دژی تورك بووه‌ستێ وێڕای ئه‌مانه سوربوو له‌سه‌ر یارمه‌تی دانی تورك داواشی له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه كرد ڕو له ناوچه‌كانی كورد بكه‌ن بۆ هه‌ندێك له ده‌ربه‌گه‌كانی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كه‌ماله‌وه هاتن .
به پێی پێشنیاری ( لۆرد كورزۆن ) له ( ١٣ی تشرینی دووه‌می ١٩٢٢ ز) كۆنفراسێك له لۆزان پێك هێنراو چه‌ندین مانگ درێژه‌ی كێشا توركه‌كان به‌هۆی ماندوی له جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كانی كه به‌بێ وه‌ستان ( ١٩١٨ ز)وه به‌رده‌وام بووه به‌ژداریكردنی له‌م كۆنفرانسه‌دا په‌سه‌ند كرد له‌م كۆنفرانسه‌دا مه‌سه‌له‌ی كورد و مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان له توركیا و دیاریكردنی چاره‌نوسی موصڵ ده‌ستنیشان كرا نوێنه‌رانی توركه‌كان پشتیوانیان له‌و تێزه ده‌كرد كه كورده‌كان و توركه‌كان له كاتێكدا كه به‌زمانێكی جیاواز ده‌دوێن و له زۆربه‌ی بواره‌كانی وه‌ك نه‌ژاد و بیر‌و باوه‌ڕ و داب و نه‌ریت جیاوازیان نیه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركه‌كان دژی په‌سه‌ند كردنی هه‌رجۆره ڕێكه‌وتنێك بوون له‌به‌رامبه‌ر كه‌مینه كورده‌كاندا سیاسه‌تی ئینگلیس ئه‌وه‌بوو كه شاری موصڵ بكات به به‌شێك له عێراق له ( تشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٢ ز)دا هێزێكی گه‌وره له عه‌ره‌به‌كان به فه‌رمانده‌ی ئه‌فسه‌رانی ئینگلیس و هندی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و خاكانه‌ی كه ناڕێك بوون له‌سه‌ر( بین النهرین ) سه‌ره‌نجام شاری موصڵیان بۆ شاری عه‌ره‌بی گۆڕی توركه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆی دانیشتوانی ( ٥٠٣٠٠ )ی ناوچه‌كانی به‌بێ ژمێره‌كردنی عه‌ره‌به بیابان نشینه‌كان ( ٢٨١٠٠٠ ) ی كورد و ( ١٥٦٠٠٠ ) تورك و( ٤٣٠٠٠)ی عه‌ره‌ب و ( ٣١٠٠٠ ) ی نا موسڵمانن ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌ه‌وی كه كورده‌كان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركن به‌م شێوه‌یه له ( ٨٥% )ی دانیشتوانی موصڵ توركن له كاتێكدا كه ئینگلیسه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دانیشتوانی موصڵ ( ٧٨٥٠٠٠ ) كه‌سه كه ( ٤٥٤٠٠٠ )ی كورد و ( ١٨٥٠٠ )ی عه‌ره‌ب و ( ٦٥٠٠٠ ) تورك و ( ٦٢٠٠ ) مه‌سیحین ( ١٦٠٠٠ )ی یه‌هودین كه كورده‌كانیش به ڕه‌گه‌ز ئێرانین.
هه‌موو به‌نده‌كانی په‌یمانی لۆزان تایبه‌تبوو به پێشێل كردنی مافه‌كانی كورد له ماده‌ی دووه‌می په‌یمان نامه‌كه‌دا زمانی توركی وه‌ك زمانی فه‌رمی ووڵات ڕاگه‌یاند له مادی ( ٨٨ )ی حزبدا به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت هه‌موو دانیشتوانی توركیا هه‌ر ئاین و بنه‌ڕه‌تێكیان هه‌بێ به تورك هه‌ژار ده‌كرێن ، به پێی ده‌ستور و یاساكان هیچ پێگه‌یه‌ك بۆ كورد نامێنێته‌وه .
ده‌وڵه‌تانی ئیئتیلاف بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن هه‌ر گه‌له‌ی مافی خۆی له ژیانێكی ئازاد و
شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌دا وه‌ده‌ست بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پایته‌ختی سه‌ڵه‌ته‌نه‌تیان له ئه‌ستنبوڵ داگیركرد و هانی یۆنانیه‌كانیان دا تا ده‌ست به ده‌ست ئه‌زمیردا بگرن واته سه‌رشۆڕكردن و ملكه‌چكردنی میلله‌ت و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له ده‌ستدرێژیه‌كی ئاشكرادا حكومه‌تی ئه‌سته‌نبوڵ هێنده بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشاندا ئه‌رمه‌نیه‌كان زاتی ئه‌وه بكه‌ن له ویلایه‌ته ئازیزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتمان ، ده‌وڵه‌تێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن له‌ولاشه‌وه یۆنانیه‌كان هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئیئتیلاف ئه‌ودوای ناوچه‌كانی تری ئه‌نادۆڵیان داگیر كرد و بۆ زینده به‌چاڵكردنی هه‌موو ئاواتێكی ئه‌م گه‌له له ژیانی سه‌ربه‌ستی و خۆشی سه‌ربه‌خۆیدا ، دوای ته‌واوبونی ئیشوكاری كۆنگره‌كه مسته‌فا كه‌مال پاشا چه‌ند په‌یامێكی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تیه كورده ناسراوه‌كان نارد تیایدا داوای لێ‌كردن به‌ژداری بكه‌ن له بزوتنه‌وه ڕزگاری خوازیه‌كه‌ی و له‌به‌رامبه‌ریان پێزانینی خۆی وه‌بیر هێنانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌سته سپی و یارمه‌تیه‌یه زۆره‌یان كه به خزمه‌تی ئیسلام و سه‌رخستنی خه‌لیفه‌ی موصڵمانان و شه‌ڕه‌كانی عوسمانیه‌كان دژی دوژمنانیان پێشكه‌شیان كردوون ، هه‌روه‌ها ڕۆڵی دلێرانه‌یان له سه‌ندنه‌وه‌ی به‌دلیس له چنگی دوژمنانیان. بێگومان په‌یڕه‌و كردنی عیلمانیه‌ت وه‌ك بنچینه‌یه‌ك له بنچینه سیاسی و حقوقیه‌كان له توركیادا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤییان كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندی توركیای ئیسلامیه‌كان و ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی قوڵتر كردۆته‌وه كه ئه‌تاتورك و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش هاتن هه‌ڵیان بوارد " نوسه‌ری ئیسلامی ئیسماعیل قه‌ره" ده‌ڵێ : له دروستكردنی به جیهانی ئیسلامیه‌وه له لایه‌ن توركیاوه ده‌بێ دوربخاته‌وه له‌وه‌ی كه ئاماده‌گیه‌كی به‌هێزی له ئه‌وروپادا هه‌بێ و ببێته یه‌زسیری هه‌ردوو وڵاتی ناوه‌ڕاست و دور له كۆماره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست شاعیر عیسمه‌ت ئوزه‌یش " له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێن جیهانی ئیسلامی بونی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان به‌ش به‌ش بوون هه‌رگیز سه‌ركرده‌كانیان سه‌ربه‌خۆی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌هایان به دی نه‌هیێناوه.
سه‌ره‌تای قه‌یرانی عه‌لمانیزم و نه‌ته‌وه په‌رستی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه كه‌مال ئه‌تاتورك توانی توركیای نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنوه‌ی دین له سیاسه‌ت دابمه‌زرێت ، شایه‌نی باسه په‌یمانی لۆزان ( ١٩٢٣ ز) ڕاشكاوانه ئاماژه‌ی داوه به پرسی كه‌مه نه‌توه‌كان وه‌ك جوله‌كه و ئه‌رمه‌نی و یۆنانی ناموصڵمان له توركیاد ا ، وه‌لێ هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌كی تیدا نیه بۆ كورد یاخود هه‌ر تۆرمه‌یه‌كی تری موسڵمانان. كۆنگره‌ی لۆزان تایبه‌تبوو به دابه‌شكردنی كوردستان به‌مه‌ش نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و ده‌ڵه‌ته كوردیه‌ی كه بڕیار درابوو له ته‌ك ده‌وڵه‌ت عه‌ره‌ب دابمه‌زرێت و به خۆیه‌وه نه‌بینێت ، به‌ریتانیا یارمه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركی و عه‌ربی دا ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ڕوی جوگرافی به‌و وڵاته‌ی دراوسێی كوردستانه تێكه‌ڵكرا.
له ڕاستیدا په‌یمانی لۆزان له‌و هه‌لو مه‌رجه تایبه‌ت و ناسكه‌دا بۆ كورده‌كان گه‌لێك سارد‌و گیان ته‌زین بوو ، به به‌ستنی په‌یمانی لۆزان نه‌ك هه‌ر ته‌نها مه‌ینه‌تی كورد به‌ڵكو مه‌ینه‌تی كوردستانه یه‌ك پارچه‌كه‌شی له‌ت له‌ت و پارچه پارچه كران لێك دابڕان ، كورده‌كان تا دوێنی هه‌ر به‌ده‌ست حكومه‌تی عه‌سمانیه وه‌ده‌یان ناڵاند له‌ناكاو به‌ش به‌ش كران و كه‌وتنه بن ده‌ستی چه‌ند حكومنه‌تێكی تازه دامه‌زراو وه‌ك ( عێراق ، سوریا ، توركیا ).
هه‌ر له‌م ڕێكه‌تن نامه ئیمپرالیه شه‌رعیه‌ت درا به‌سیاسه‌تی ( په‌رت كه‌و سه‌ربكه‌وه ) كه برامبه‌ر به میله‌تی كورد و كوردستان په‌یڕه‌و كرا ، له‌هه‌مان كاتدا پشگیری ده‌وڵه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر كرا. عێراق له ساڵی ( ١٩٢٣ ز) له ژێر ئنتیدابی به‌ریتانیا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی توركیای كه‌مالی هێزێكی نارده شاری ڕه‌واندز به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی موصڵ بوو ، به‌ڵام به‌ریتانیا توانی ئه‌و هێزه ده‌رپه‌ڕێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی لۆزان كێشه‌ی موسڵ یه‌كلا نه‌كرایه‌وه كێشه‌كه به‌رزكرایه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان به‌هۆی بونی نه‌وت له ژێر خاكی موسڵ و باڵاده‌ستی به‌ریتانیا له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان.
به پێی ئه‌و یادنامه‌یه‌ی توركیا له مانگی ئه‌یلولی ( ١٩٢٤ ز) له ژێر ژماره‌ی ( ١٩٢٤ز ،٤٩٤ ) هۆیه‌كی تریش هه‌یه ڕاپرسی له ویلایه‌تی موسڵدا به پێویست داده‌نرێ ، ئه‌ویش ئه‌و ناكۆكیانه‌یه كه‌له به‌ڵگه‌و داتانی به‌ریتانیادا هه‌یه له باره‌ی ڕاپرسیه‌كانی ساڵێ‌نی ( ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ ) له عێراق ئه‌نجامدار ، له‌باره‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی عیسمه‌ت پاش له لۆزان له ( ٢٣ی كانونی دووه‌می ١٩٢٣ ) خسته‌یه ڕوو ( لۆرد كررۆزن ) وه‌ڵامی دایه‌وه ، كه كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا ڕاوێژیان به دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كانی به‌غدا و به‌صره و موصڵ كردووه ، ئایا ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌یكگرتوی یان به جیا بمێننه‌وه ؟ دانیشتوانی ئه‌و سێ شوێنه وه‌ڵامیان دایه‌وه ، كه هه‌ر یه‌كه پارچه‌یه‌كن له یه‌كتری و جیانا بنه‌وه و جیابوونه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا داوایان لێكرا كه له هه‌ڵبژاردنی مه‌لیكی عه‌ره‌بیدا بڕیار بده‌ن ، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌یان گشتگیر نه‌بوو هه‌وه‌ها كاتی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌میر مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ وه‌ك مه‌لیك بۆ عێراق ، له ڕاپرسی گشتی ساڵی ( ١٩٢١ ز) دا هاته گۆڕێ و وتی دانیشتوانی موصڵ به كۆی ده‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و مه‌سه‌له ده‌نگیان دا.
له ساڵی ( ١٩٢٥ ز) ویالایه‌تی موسڵ خرایه سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش به فه‌رمی كه‌ركوك كرایه لیوا و قه‌زاكانی ناوه‌ند و چه‌مچه‌ماڵ و كفری و گل بوونه قه‌زا خرانه سه‌ر كه‌ركوك ، توركیا له كێشه‌ی ویلایه‌تی موصڵدا جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو ژماره‌ی توركمانی زیاد وژامه‌ری كورد كه‌م نیشان بدات وهه‌وڵی زۆری بۆ ئه‌وه‌ش دا ویلایه‌تی موسڵ به‌لای خۆیدا په‌لكێش بكات كاری بۆ ئه‌وه كرد كه بخرێته سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك سه‌ربه‌خۆی بدرێته كورده‌كان ، توركه‌كان له‌هه‌موو له‌یه‌كه‌وه كه‌وتنه دژایه‌تی كورد ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی نێوان دوو گه‌لی كورد و توركمانی به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك برد ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی كرد به دژایه‌تیكردنی كورد و ده‌ستی كرد به هاوكاری بۆ هه‌ركه‌سی دژی كورد بووه‌ستێ له ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی بیست ڕێگربوو له‌به‌رده‌م ڕێكه‌وتینی كورد و عێراق به‌لای توركیاوه ئه‌و بنچینانه‌ی ئه‌تاتورك دایڕشتبوو وه‌ك ده‌قی پیرۆز سه‌یر ده‌كرا سه‌رچاوه شه‌ڕفڕۆشی به كورد یه‌كێك بوو له بنچینانه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له وپه‌یماننامانه‌ی كه جارێكی تر سه‌رزه‌مینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دۆڕاو جه‌نگی دابه‌شكردووه ( په‌یمانی سیڤه‌ر ) بوو كه ( ١٠ی ئابی ١٩٢٠ ز) به‌سترا ، ده‌توانین بڵێین ئه‌م په‌یمان نامه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دۆڕاوی هه‌ڵوه‌شانده‌وه باسی له‌وه كردوه كه ده‌بێ هه‌ر یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی ( كورد ، عه‌ره‌ب ، ئه‌رمه‌ن ) ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێ هه‌ره‌وك چۆن ( ورد ڕو ویڵسن ) ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به توندی پشگیری له سیاسه‌تی بره‌ودان به مافی دیاریكردنی چاره‌نوس ده‌كرد بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له ژێر سایه‌ی ئیمپراتۆره ڕوخاوه‌كه‌ی عوسمانیدان وه‌له ماده‌ی ( ٦٢،٦٣،٦٤ ) له په‌یمان نامه‌كه‌دا هاتوه كه باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر زه‌مینی كورد ده‌كات.
به‌شی سێهه‌می په‌یماننامه‌كه تایبه‌تكرا به‌كێشه‌ی كورده‌كانی ژێرده‌سه‌لاتی عوسمانی كه به‌پێی ئه‌م چه‌ند به‌نده واته به‌ندی ( ٦٢،٦٣،٦٤ ) ده‌بوایه ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه زۆرترین كوردیان تێدا نیشته‌جێیه دیاری بكرێن و ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ساڵێكدا كورده‌كان داوای جیابوونه‌وه‌یان له توركیا كرد ، حكومه‌تی توركیا له وه‌ڵامی ئه‌و داخوازیه‌دا ده‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت له كوردستاندا ، وه مسته‌فا كه‌مال له‌و كاته‌دا ده‌یویست ئه‌م بێگانه له توركیا ده‌ربكات و ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڕوخێنێت دیاره مه‌به‌ستی بێگانه ( كورده‌كانن ) . دوا به‌دوای په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانه په‌یمانێكی تر بڤه ناوی ( په‌یمانی لۆزان ) به‌دوایدا هات كه پێشتر باسمان كرد.
بۆیه ده‌توانین بڵێین هێشتا مره‌كه‌بی په‌یمانی سیڤه‌ر وشك نه بوه‌وه كه ده‌وڵه‌ته ئیمرالیستیه‌كانی وه‌ك ( به‌ریتانیا ، ئه‌مریكا ، فه‌رنسا ) په‌یما ی لۆزانیان مۆركرد له‌گه‌ڵ توركیادا ئه‌وان پاش ئه‌وه‌ی له په‌یمانی لۆزاندا مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی گه‌لی كوردیان پێشێل كرد‌و كوردستانیان له‌ت وپه‌ت كرد و له نێوان خۆیاندا دابه‌شیان كرد.
كۆنفرانسی ( سانڕیمۆ ) ی ئیتالیا له مێژووی ( ١٩-٢٦ی ١٩٢٠ ز) له سه‌رانی هاوپه‌یمانان پێكهات و داواكاری به‌ریتانیا درباره‌ی ( بین النهرین ) و فه‌له‌ستین پشتیوانی لێكرا بڕیار درا به‌ریتانیا موصڵ بۆ چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی خۆی و به ڕێژه‌ی ٢٥% به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وتی به‌سودی فه‌رنسا دابین بكات له ناوكۆنفرانسه پێك هاتووه‌كه‌دا ته‌نها كۆنفرانسی سیڤه‌ر سه‌قام گیر كرا له مێژووی ( ١٠ی ئابی ١٩٢٠ ز) ئیمزا كرا ، شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسنه‌گاندنی ده‌رباره‌ی ئه‌م په‌یمان نامه‌یه له كاری ئێمه به ده‌ره ، ته‌نها خاڵی به‌رجه‌سته تێیدا ( ١٤ ) به‌نده ناسراوه‌كه‌ی ( پریس دێنت ، ویلسۆن ) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه مافی نه‌ته‌وه‌كانی ببه‌خشرێت به خۆیان ، هه‌ڵده‌بژێرین كه به‌و پێه هه‌لومه‌رجی دروستبونی كوردستانێكی خود موختاری فه‌راهه‌م ده‌بێ. به پێی ماده‌ی ( ٦٢ )ی په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ر ئه‌بوایه له‌و ناوچانه‌ی توركیادا كه زۆربه‌ی دانیشتوانیان كوردن ، ئۆتۆنۆمی بدرایه به كورده‌كان و بڕیار وابوو نوێنه‌رانی ( ئینگلترا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا ) شێوه‌و چۆنیه‌تی ئه‌م ئۆتۆنۆمیه دیاری بكه‌ن ، به پێی مادی ( ٦٣ ) هه‌مان په‌یماننامه ئه‌بوایه توركیا له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌و ئۆتۆنۆمیه پێكبهێنێ كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درا به‌ندی ( ٦٤ ) یش مافی ئه‌وه‌ی دابه كرد كه ده‌توانێ داوا له ئه‌نجومه‌نی میلله‌تان بكات كه ڕێگا بدرێت له توركیا جیابێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌ی برێار له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریه‌ی كورد بدا و توركیاش ئه‌وسا پێویسته به‌جێی بهێنێ و دانی پێدا بنێ ، سیڤه‌ر له‌سه‌ره‌تادا بڕیاری دابوو ئیداره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی كوردستان له سنوری توركیا دا بۆ كورد دابین بكات ،پاش ساڵێك ڕێگا بدرێ
ببێته كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دواتریش كوردی ناوچه‌ی ویلایه‌تی موصڵێش بچێته سه‌ر ( یازین زكتی ) ده‌ڵێت : هه‌رچه‌نده په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر كاغه‌ز مایه‌وه كاری پێ نه‌كرا له‌و په‌یمان نامه‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا و له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیبلۆماسیدا باسی دامه‌زراندنی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و ناوچه كورد نشینه‌كان كرا.
گرنگترین شت كه ڕویدا بریتی بوو له‌وه‌ی كه له ( ٢٠/١/ ١٩٢١ ز) به دواوه ئیتر به ساڵی نه‌رمونیانی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا و ساردبوونه‌وه‌ی ده‌ژمێر درێت بۆ لانگرێتی په‌یمانی سیڤه‌ر چونكه ئیتر له‌و ساوه به‌ته‌واوه‌تی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و له كۆبوونه‌وه‌ی لۆزاندا به‌ته‌واوه‌تی مافی كورد و باسی نه‌توه‌ی كورد پشتگوێ خرا.
هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر نه‌خستنی په‌یامننامه‌ی سیڤه‌ر بۆ یه‌كم جار به‌ریتانیا چۆن ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له مۆركردنی ئه‌و په‌یمانه‌دا ئه‌توانین بڵێین هۆی سه‌ر نه‌گرتنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر به‌ریتانیا ده‌یخاته ئۆباڵی كورد خۆی ، چونكه حكومه‌تی به‌ریتانیا و كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا ه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی تریش به‌چاوی خۆیان كوردیان بینی له‌ناو خۆیاندا تێك چوبوون ، ئیتر بێگانه‌كان ته‌نها به‌دوای چه‌سپاندنی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ڕان ، له پێناو چیدا خه‌می مافی كورد بخوات كه كورد خۆی پشتگوێی خستبوو ، به‌ڵگه‌ی ڕون و ئاشكرا بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ریتانیا بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئینگلیس خۆیان نه‌خشه‌ی په‌یامنی سیڤه‌ریان كێشابوو له‌مه‌دا باسی دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردی كراوه له باكوری كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێگه‌دان به كوردی باشور له‌كاتی خۆیدا بچێته پاڵ حكومه‌ته‌و هه‌ردوكایان ببن به‌یه‌ك كه‌چی له لایه‌كی تر نه‌خشه‌ی شتێكی تری كێشابوو سه‌رنه‌گرتنی ئه‌مه‌یان لا په‌سه‌ند بوو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گرنگی باری ئابووه‌ی و ستراتیژی ویلایه‌تی موصڵ پێویسته ویلایه‌ته‌كه ( كه مه‌به‌ست باشوری كوردستانه ) بخرێته سه‌ر عێراق واته نه‌خشه‌ی ئینگلیس هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیازی نه‌بوو باشوری كوردستان بخرێته سه‌ر باكور له یاداشتێكی ( مستر ڕیان ) تیادا وتێتی ئه‌وه‌ی له ئارادایه ده‌رباره‌ی كورده‌كان شتێكی ئه‌و تۆ نیه كه شایه‌نی بایه‌خ پێدان بێ به پێ بۆچونی هه‌ندێك له كورده‌كان ناتوانرێت بۆچونه‌كانیان له ه‌ی توركه‌نا جیا بكرێته‌وه ، له كۆتای باسی هه‌ڵوێستی به‌ریتانی به‌رامبه‌ر به كورد و چۆنیه‌تی ساردبوونه‌وه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌رنه‌گرتنی په‌یمان ی سیڤه‌ر به‌شێكی ڕاپۆرتی ( ڕاو وڵتێن) وه ده‌گیرێن چۆن حكومه‌تی به‌ریتانیا گێری گۆڕی به‌ره‌و لای توركه‌كان ئه‌و هه‌ڵوێسته تازه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی مافی كورد پشتگوێ بخات ، له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی ( ڕاوڵسن ) كه په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه‌یه كه گرنگترین شت كه ڕویدا بریتی بوو له‌وه‌ی كه له ( ٢٠/١/ ١٩٢١ ز) به دواوه ئیتر به ساڵی نه‌رمونیانی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا و ساردبوونه‌وه‌ی ده‌ژمێر درێت بۆ لانگرێتی په‌یمانی سیڤه‌ر چونكه ئیتر له‌و ساوه به‌ته‌واوه‌تی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی به‌ریتانیا و له كۆبوونه‌وه‌ی لۆزاندا به‌ته‌واوه‌تی مافی كورد و باسی نه‌توه‌ی كورد پشتگوێ خرا ، كه‌چی غازی پاشا (نازناوی مسته‌فا كه‌مال )ه قایل نه‌بو هه‌ستا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ڕۆژ ئاوا ڕێكه‌وتننامه‌ی ( لۆزان ١٩٢٣ ) ی یان هێنایه كایه‌وه‌و كورد بێ به‌شكرا.
مێژووی داگیركردنی ده‌رسیم له ڕوداوه‌كانی سیه‌كاندا ده‌ست پێ ده‌كات كاتێك كه سوپاكه‌ی ڕه‌شیدا پاشا گه‌ڕایه‌وه كوردستان بۆ هێوه‌ر كردنه‌وه‌ی دوا هێرشه‌كه‌ی میصر ، شێخ حسێن نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خاوه‌ن هێز ، سه‌ركردایه‌تی خه‌باتی دانیشتوانی ده‌رسیمی كرد ، حكومه‌تی توركیاش پێش شره‌ی قرم هه‌ڵه‌مه‌تێكی سه‌ربازی تازه‌ی ئه‌نجامدا به‌مه‌ستی قایم كردنی كۆتای هێزه‌كه‌ی دژی هێرشه‌كانی له‌ناكاوی كوردی ده‌رسیم سوپای تورك كه ژماره‌یان ( ١٥) هه‌زار سه‌باز بوو په‌لاماری ده‌رسیمیاین دا دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دانیشتوانه سڤیله‌كه‌یدا كرد ژماره‌یه‌ك كوردیشیان وه‌ك دیل و كۆیله ڕه‌وانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ كرد ، هێزه‌كانی توركیا زۆر دڕندانه ئزاری سه‌ركرده‌كانی كوردیان داوه ، به‌شێوه‌یه‌ك له سێداره‌یان داون و خستویانه‌ته ناو قازان و نه‌وتیان به‌سه‌ردا كردون كورده‌كان نه‌یانتوانیوه به‌رگری بكه‌ن بۆیه به‌ره‌و شاخه سه‌خته‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد تاكو هێزی تورك گومڕا بكه‌ن دواتر هێز له‌دوای هێز تێكیان بشكێنن ، دوای ئه‌و هێزه‌كانی توركیا زیانێكی گه‌وره‌یان پێگه‌شت بۆیه له‌ترسی شكستی ته‌واویان چه‌ندین یه‌كه‌ی بچوكی سه‌ربازیان له مه‌ڵبه‌نده ستراتیژیه‌كاندا جێ هێشت به تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئازربایجان- خربورت هێزی سه‌ره‌كیشیان له دێرسیم كشانده‌وه ، ئه‌مانه‌ش وای له فه‌رمانبه‌ره توركه‌كان كرد كه له ده‌رسیم مابونه‌وه ڕابكه‌ن ، بۆیه هه‌وڵه‌كانی توركیا پوچه‌ڵ بویه‌وه كه ده‌رسیم به‌ر له شه‌ڕ كردنی ( قرم ) بكاته مه‌ڵبه‌ندی پشگیری بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ڕوسیا.
سه‌رانی هۆزه‌كانی كورد هه‌ر له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی توركیاوه مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕی كه له ناوچه كوردیه‌كان ڕایان بگوازن له‌سه‌روبه‌ندی حكومی عوسمانی له‌ناوچه كورد نشینه‌كان پیاده‌یان كرد. پیاوانی ئاینی كوردیش له تایه‌فه‌ی ( علی ئیلاهی ) ده‌ستیان كرد به مزگێنیدان به ئازادكردنی كوردانی ده‌رسیم به هاوكاری ڕوسیا ، نه‌بوونی ڕێگه‌وبانی گونجاو چالاكی توركیای په‌ك خست بۆ لابردنی ئه‌م ئاسته‌نگه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا دانیشتوانیان ناچار كرد ڕێگا له دیاربه‌كره‌وه بكه‌نه‌وه به‌ره‌و ئازربایجان ، به‌ڵام مه‌رامه‌كانی توركیا شكستیان هێنا له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رگریه تونده‌ی دانیشتوانی كورد ، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌گی كورد ژیانیان كرده قوربانی له‌وانه ( گولیا بی به‌گی ) قایم قامی ده‌رسیم له لایه‌ن كوردانی شۆڕشگێره‌وه .
كاتێك كه هه‌موو كوردی توركیا ئاماده‌بوون له پێناو سه‌ربه‌خۆیدا بجه‌نگن ، كاری پارچه پارچه‌كردنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ته‌واو بوو بوون سونه‌ره تازه‌كان دیاری كرابوون ، ئه‌م هه‌وڵو ته‌قه‌ڵایه‌ی كورد ئیدی سه‌رنجی كه‌سی ڕانه‌ده‌كێشا ، كورده‌كان له ناوچه‌كانی ئێران و ئه‌نا دۆڵ به ته‌نیا مابوونه‌وه ، ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی زۆر سه‌خت و دژواریان كرد ، به‌ڵام كه‌سێك شایه‌ت و بینه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانیان نه‌بوون ، كوردستانی توركیا له ساڵی ( ١٩٢١-١٩٣٧ ز) به‌كرده‌وه له شۆڕشی به‌ده‌وام دایه ، به‌ڵێ‌م شتێكی ئه‌وتۆ له مه‌ڕ ئه‌م شۆڕشانه تا ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی نا دروست ناوی شێخ سه‌عید ( ١٩٢٥ ز) و شۆڕشی ئارارات ( ١٩٣٠ ز) و شۆڕشی ده‌رسیم ( ١٩٣٧ ز) یان به خۆوه گرتووه و نه زانراوه ، شۆڕشی شێخ سه‌عید له ( ١٥/٢/١٩٢٥ ) ئاژانسی ئه‌نا دۆڵ كورته هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی قه‌ومانی ڕوداوێك له گوندی پیران نزیكی ( گه‌نج ) له نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كی جه‌ندرمه‌و پیاوێك به نێوی شێخ سه‌عید ( ٥٠ ) كه‌س له موردیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت بڵاو كرده‌وه ، به‌پێی هه‌مان هه‌واڵ دوو جه‌ندرمه له‌م ڕوداوه‌دا كوژراون ، له ( ٢٤/٢ )دا وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه نه‌خشه و به‌رنامه‌ی كار ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ئاخرو ئۆخری مانگی ئازاردا شۆرشێكی سه‌رانسه‌ری هه‌ڵگیرسێ ژماره‌ی لایه‌نگرانی شێخ سه‌عید ده‌كاته حه‌وت هه‌زار كه‌س و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی فیراریشیان تێدا ده‌بینرێ.
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردستان كه چاره‌نوس و ئه‌ركی گرانی ڕزگار كردنی نه‌ته‌وه‌ی كوردی گرتبووه ئه‌ستۆ به‌و جۆره هیوای خۆی له جمهوریه‌تی تورك ده‌ربڕی ، جا ویستی به بزوتنه‌وه‌ی ( بیت الشباب ) ئه‌و ئاره‌زو خواستانه‌ی خۆی بخاته ڕوو كه له ڕێیا جوڵابوونه‌وه به‌ڵام حكومه‌تی جمهوریه‌تی توركیا به سه‌رنێزه‌و بۆمب وه‌ڵێ‌می هیواكه‌ی دایه‌وه ، كورده‌كان له‌و دڵگیربوون و ژه‌ڵه‌ژابوون حكومه‌تی تورك ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه هیچ بڕیارێكی ده‌رنه بڕیبوو ، پاشان بریاره‌كه‌شیدا خۆی له جێبه‌جێ كردنی بڕایره‌كه‌ی خۆی سه‌رپێچی ئه‌كردو دوائه‌كه‌وت.
شێخ سه‌عد له په‌یدا كردنی پشتیوانان و موردید وه‌ك مه‌به‌ست ئامراز ڕووبه‌ڕوی زه‌حمه‌تیه‌كی وا نه‌ده‌بوویه‌وه ، به‌ڵام قه‌ناعه‌ت پێكردنی هۆزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی زازازمان به‌هۆی دوژمنایه‌تیه كۆنه‌كه‌یان وه‌لا بنێن و به توندی ببنه لایه‌نگری یاخی بوون كارێكی زۆر دژوار بوو ، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م داخوازیه دوو هۆكاریت ساده‌بوون ، یه‌كه‌م شێخێكی نه‌قشبه‌ندی له‌لای ئه‌م هۆزانه پێگه‌یه‌كی نه‌بوو وه به‌پێچه‌وانه‌وه ، ناسنامه ئاینیه‌كه‌ی شێخ سه‌عید له دیدی عه‌له‌ویه‌كاندا له باتی هۆكارێكی ئیجابی بێت هۆكارێكی سلبی بوو ، به‌ڵام دیسان له ( ١ ی شوبات ) له پیران ، له نێوان پیاوه‌كانی شێخ سه‌ید و جه‌ندرمه‌كانی تورك كه به‌دوای گرتنی چه‌ند تاوان بارێك ده‌گه‌ڕان كه په‌نای هێنا بوو لای شێخ سه‌عید ، پێكدا ندانێك ڕویدا ڕه‌نگه فێڵێك بوو بێ به‌هۆی ئاگری یاخی بوون پێش كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌ڵبگیرسێت ، وێڕای هه‌وڵ و كۆششی شێخ سه‌عید بۆ خۆلادان له پێكدادان ، ئاژاوه به‌خێرای بڵاو بووه وه ، شێخ ناچاربوو ئاڵای شۆڕش هه‌ڵبكات.
شۆڕشی شێخ سه‌عید له ته‌ریقه‌تی نه‌قش به‌ندی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا ته‌ریقه‌ته ئاینیه‌كان قه‌ده‌غه كران موڵك و ماڵ و ده‌زگا خێرخوازیه‌كان بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی ڕه‌وانه كاران هه‌مان ساڵ ڕیفۆرمی ناسرا و به‌ڕیفۆرمی ( شبقه )*ی ڕاگه‌یاند ، شۆڕشه‌كه‌ی زیاتر مه‌زهه‌بی و ئانی بوو دژی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره كه ساڵێك له‌وه‌و پێش خه‌لافه‌تی ئیسلام هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، یان له بنج و بنه‌وانه‌دا شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی بوو ته‌نانه‌ت زانی هاوڕێ و هاوكاره‌كانی یارمه‌تی مرۆڤ ناده‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌م شۆڕشه‌یان كرد بۆ سه‌ركوتكردنی تێكڕای نه‌یارانی حكومه‌تی تورك هه‌رهه‌موو ڕێبه‌رانی كورد چ به‌ژداربووی شۆڕش چ به‌ژدارنه بووی شۆڕش له نێو برد له ئاخرو ئۆخری مانگی ئازار شۆڕش سه‌رانسه‌ر هه‌ڵگیرسا ژماره‌ی لایه‌نگرانگی شێخ سه‌عید ده‌گاته ( ٧٠٠٠ ) كه‌س ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی فیراریشی تێدا بوو هه‌ندێ ڕۆژنامه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ریتانیا لایه‌نگری شۆڕشه‌كه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌ركه‌وتنی كه‌مال ئه‌تاتورك و هه‌ستی توركێتی زیاتر جیاوازی تورك و نه‌ته‌وه‌كانی تری به كوردیشه‌وه نیشانداوه هۆكاری هه‌ڵگیراسانی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شێخ سه‌عید ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چه‌ندین هۆكار ( ١) ئه‌و سته‌م و زۆره‌ی كه كه‌مالیه‌كان ده‌رهه‌ق به كورد كردیان به تایبه‌تی دوای په‌یمانی لۆزان ( ١٩٢٣ ز) كه نكوڵیان له هه‌موو ئه‌و به‌لێنانه كرد كه به‌كوردیان دابوو له‌وانه‌ش مافی گه‌لی كورد بوو له توركیا . ( ٢) یسای نوێی ده‌وڵه‌تی توركیای كه‌مالی ته‌نیا دانی به نه‌توه‌ی توركدا نابوو ، ته‌نانه‌ت كوردیان ده‌وت ( توركی چیای ) زمانی كوردی و ڕێكخراو وكۆمه‌ڵه و گۆڤاره كوردیه‌كان قه‌ده‌غه‌كران و سیاسه‌تی یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك ئاڵایان سه‌پاند ( ٣) ده‌ركردنی كورده‌كان له زه‌وی باپیران و كوشتنی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رانی كورد ( ٤ ) سه‌پاندنی باج و سه‌رانه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌م هۆكارانه وایان كرد سه‌ركرده نیشتیمنانیه‌كانی كورد له ساڵی ( ١٩٢٤ ز) كۆبوونه‌وه‌یوكیان ئه‌نجامدا له‌م كۆبونه‌وه‌دا بڕیاریان دا له ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له ( ٢١ی ئازاری ١٩٢٥ ز) ڕاپه‌ڕینه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ن به‌ڵام هێزی كه‌مالیه‌كان له مانگی شوباتدا به‌ره‌و گوندی پیران به‌ڕێ كه‌تن. هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئابوری وڵات خراپ و ته‌قسیم به‌ندی ئیداره‌ی تازه له وولڵاتدا كربوو ویلایه‌ته‌كانی جاران نه‌ما بوو شارۆچكه‌ی جاران نه مابوو حكومه‌ت له جاران زه‌برو زه‌نگی زیاتر بوو هه‌موو دێهاتانی كوردیان له خۆ بێزار كردبوو.
ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه‌كه له سه‌رچاوه‌كه‌ی خوادا بووه سه‌ری گرتبوو هه‌رچه‌نده به‌ره‌نگاری جه‌نگ كارانه‌ی له‌شكری نۆیه‌می ئه‌رز ڕۆم له شكری هه‌شته‌می ئازربایجان و سوپای به‌هێزی ده‌وروبه‌ری دیاربه‌كر زۆر خوێنڕێژانه بوو به‌ڵام دلێرانه شۆڕشگێری كورد توانیان چیاكانی ( قوب ، سپی كورد ، ئۆرفا ، تانزیكی سیوه‌رت ) هه‌مویان گرت ، كورده‌كان ئه‌گه‌ر چی له ناوه‌وه‌ی وڵاتی خۆدا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بناغه بته‌وی به‌هێز بوون به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خودی ناوخۆی جه‌نگی و فه‌رمانده‌ی سوپای توركیا بوون. هه‌رچه‌ند شۆڕشه‌كه سه‌ره‌تا بوو ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی گیران و له سێداره دران و كوردێكی زۆریش له‌وانه‌ی ئومێد وابووله‌و شۆڕشه تازه‌یه‌دا له ناسكترین كاتدا له شۆڕش دوركه‌وتنه‌وه هه‌ندێكیشیان له جیاتی ئه‌وه‌ی تاسه‌ر له‌گه‌ڵ شۆڕشدا خه‌بات بكه‌ن چونه پاڵ دووژمن.