10/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ماده‌ی یۆرانیۆم له ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دایه
ته‌له‌فیزۆنی (سی ئێن ئێن ) ئه‌مه‌ریکی بڵاوی کرده‌وه له‌سه‌ر لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکی که ماده‌ی یۆرانیۆم له موسڵ که‌وتۆته ده‌ست رێكخراوی ده‌وڵه‌ی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) و مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ره ، به‌ڵام توانای دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی لێناکرێت و ته‌نها بوونی ماده‌که مه‌ترسیداره که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بێت .
حوکمه‌تی عێراق له به‌یا ننامه‌یه‌ک دا که بۆ نه‌ته‌وه یکگرتوه‌کانی ناردوه ئاگاداری کردونه‌ته‌وه له مه‌ترسی چه‌کی کیمیای که‌وتۆته ده‌ست رێكخراوی ده‌وڵه‌ی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) و مه‌ترسی زۆری لێده‌کرێت .
حوکمه‌تی عێراق گوتی که ئه‌و چه‌کانه له کاتی سوپای سه‌دام له ژێر خاک‌دا حه‌شرادرابون وله ئێستادا رێكخراوی ده‌وڵه‌ی ئیسلامی له عێراق و شام(داعش) به یارمه‌تی به‌عسیه‌کان ده‌ریان هێناوه‌ته‌وه له داهاتودا مه‌ترسی زۆری لێده‌کڕیت و ده‌بێت هه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ ئه‌و مه‌ترسیه .