10/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌موو شتێك به به‌ڵگه‌وه..!
ئه‌وه‌نییه خودای گه‌وره قورئانی نازڵكردووه بۆ مرۆڤایه‌تی، كه به‌هه‌زاران په‌نده و چیرۆك و داستانی ڕوون و ئاشكرا و نهێنی تێدایه، هه‌ر له نیشانه‌كانی ڕۆژ و شه‌و و باران و به‌فر و وه‌رزه‌كان و ژیانه‌وه و مردنی گژ و گیا و دووستكردنی ئه‌م هه‌موو گیانله‌به‌ر و شته جوڵاوانه‌ی سه‌ر زه‌وی و بان زه‌وی!.
هه‌ر خودا بۆخۆی به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه به ئایه‌تی : (هامشۆی شه‌و و ڕۆژ و ئه‌وه‌ی له‌م ئاسمانان و زه‌مینه‌دا ئافراندوونی، زۆر به‌ڵگه هه‌ن بۆ ئه‌وانی له خوداترسن) ئایه‌تی ژماره (6) سوره‌تی یوونس/ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ئه‌ی نیشانه‌كانی سه‌ر خۆمان و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و دڵ و ده‌روون و چاكه و پێدانی ئه‌و نیعمه‌ته زانرا و به‌رده‌ستانه‌ی ژیان و مانه‌وه‌مان و ئه‌وه‌شی كه پێنازانین به‌سه‌رمانه‌وه‌یه چی!.
ئه‌ی حیكمه‌تی خوداناسیی و ژیاندۆستی بۆ پێكه‌وه گرێدراون و هه‌میشه پێكه‌وه‌ن!، به ڕای ئێمه هیچ پێوه‌رێكی خراپ نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و ئینكاركردنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی خودایی، كه مه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كانی سه‌ر داهۆڵی مۆدێرنه‌ی دیمكراتی كه زۆرجار ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی كه خودا كاری ته‌واو بووه و نابێت ته‌داخولی كاروباری ژیانی ده‌وڵه‌تداریی و سیسته‌می ژیانی سیاسیی و ژیاریی بكات له‌سه‌ر به‌شه‌ریه‌ت، چونكه هه‌ر به هه‌ڵه‌وه هاتوون و كه‌وتوون به‌سه‌ر نه‌زانیی و ناهۆشیاریی خۆیاندا، زۆرێك له‌به‌ناو بیریار و ئه‌كادیمسته‌كانی سۆسیال دیموكرات و چه‌پی لیبراڵ و توونده‌ڕه‌وی عه‌لیمانی دێن ئه‌م جه‌نگه‌جواب و نه‌زانییه به ئیسلام و موسڵمانان و خودا ده‌فرۆش، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئیسلام تووندوتیژیی و دواكه‌وتوویی و دابه‌شكاریی ناعادیلانه له نێوان مرۆڤه‌كاندا ده‌كات و ئافره‌تی وه‌ك نیشانه دوو هه‌ژمار ده‌كات له ڕێڕه‌وی مرۆڤچێتیدا!.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌وه، چونكه خودا له‌سه‌ر نیشانه‌ی فره‌یی سیسته‌می خۆی به‌یانكردووه و مرۆڤه‌كانی به‌یه‌ك شێوه درووست نه‌كردووه تا سییسته‌می تاكڕه‌وی و یه‌ك سه‌ریی و دیكاتۆریی به‌رهه‌مبێنێت، ئه‌ی به‌ڵگه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی زمان و كه‌لتووری جیاواز و ڕه‌نگ و ڕیشه‌ی جیاجیای به‌شه‌ری نیشانه‌ی چین له‌سه‌ر مرۆڤ و نیشانه‌كانی پێكه‌وژیانی هه‌موو ئه‌و نه‌ژاد و ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌كه جۆربه‌جۆرانه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سایه‌ی یه‌ك قورئاندا بۆ ئه‌وه نییه كه هه‌ر كه‌سه و له‌سه‌ر ڕاسته ڕێ به فه‌هم و تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه بڕوا به‌م بوون و وجود و په‌یامه خوداییه بهێنێت و خۆی له‌سه‌ر ڕابێنێت!.
ئه‌ی نیشانه‌كانی په‌یمانی مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ لای كه‌سێكی عه‌لمانی وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ڕاسته‌قینه‌یی و ده‌ركه‌وته مێژوویی و ئه‌به‌دییه‌كه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو عاله‌م ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه په‌یامی خودایی تاكه په‌یام و ڕێباز و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و حوكمی دادگه‌رانه‌یه بۆ هه‌موو نه‌وه و نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی!، ئه‌وه‌یه ئیدی زۆرجار له‌لایه‌ن زۆرێك له خۆگێلاندنه‌كانی به‌ره‌ی دژه‌خودایی و دژه ئیسلامه‌تی هه‌ر بوونیان هه‌یه و وه‌ك ئاگری ژێر پووش و په‌ڵاشی كۆن وه‌ك به‌ره‌كه‌ی فیرعه‌ون و بێ بڕوایان له فرسه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ سفركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خودا كه ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی كردوویه‌تی و دێن بینانوو له هه‌ڵه‌ی موسڵمان ده‌گرن و تانه‌ی تووند و ناشیاو له ئیسلام و خوداوه‌ند ده‌ده‌ن!.
بۆیه كه‌متازۆر ئه‌م كه‌ش و هه‌وا ناسازه‌ی به‌ناو بیریارانی عه‌لمانی تووندڕه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای تازه‌ی گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌مڕۆی دینداریی و خوداپه‌رستی، به‌ڵام هه‌روه‌ك سه‌رده‌می ڕابردوو ئه‌وانیش ده‌بنه‌وه نموونه‌ی زۆیندووی ئه‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه له قورئاندا هاتوون بۆ ئه‌زموون وه‌رگریی مرۆڤایه‌تی، كێ جانسی هه‌بوو تێده‌فكرێت و ئه‌زموون وه‌رده‌گرێت و كێش لاره‌مل و كینه‌داربوو له هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌كی خودایی كه‌ڵك وه‌رناگرێت و نائه‌زمووێت.
خودایه هه‌ر وه‌ك چیرۆكه‌كه‌ی یووسف پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) كه فه‌رمووی: (ئه‌ی په‌روه‌رنده‌ی من!، زیندانه‌كه‌م پێخۆشتره له‌وه‌ی كه ئه‌وان لێم ده‌خوازن، ئه‌گه‌ر تۆ گه‌ڕی ئه‌وانه‌م له‌سه‌ر لانه‌ده‌یت، دڵم ده‌چێ بۆلایان و یه‌كێك ده‌بم له نه‌زانان)، (خودا نزای قه‌بووڵ كرد و گه‌ڕی ئه‌وانی لێ لادا، كه خۆی بیسه‌ر و زانایه) ئایه‌تی ژماره (33 بۆ 34)ی سوره‌تی یووسف/ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ده‌ی خودایه...! ئێمه‌ش لاده له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی دوژمن به دنیانانی خۆت و ئه‌وانه‌ی كه له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت سارد و سڕمان بكه‌ینه‌وه له پابه‌ندێتی و سه‌رله‌به‌ری خودایه‌تی خۆت و په‌یامه‌كه‌ت، خودایه له چه‌رمه‌سه‌ریی و نه‌داریی و بێكه‌سوكاریی بمانپارێزیت و بمانخه‌یته سه‌ر نازونیعمه‌تی به‌رفروانی ئه‌زموونبه‌رداریی و ده‌سه‌ڵاتداریی عادیلانه‌ی خۆت و بمانبه‌خشیت له هه‌ر هه‌ڵه و په‌ڵه و تاونێك كه به زانین یان نه‌زانین كردوومانه... اللهم امین.
دروود و سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی ئازیز و یار و یاوه‌رانیان.