جه‌بار ياوه‌ر: داعش ژماره‌يان گەیشتووەتە نزیکەی 10 هه‌زار چەکدار
10/07/2014 نوسەر: bzavpress

جه‌بار ياوه‌ر: داعش ژماره‌يان گەیشتووەتە نزیکەی 10 هه‌زار چەکدار

له‌چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئانادۆڵ ئه‌ميندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ژماره‌ى چه‌كدارنى داعش گه‌يشتونه‌ته‌ نزيكه‌ى 10 هه‌زار چه‌كدار.

جه‌بار ياوه‌ر ئه‌ميندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕايده‌گه‌يه‌نێت"لەپێناو رێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ناو هەرێمی کوردستان، پێشمەرگەکانی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بۆ ئەو مەبەستەش بە درێژایی هەزار و پەنجا کیلۆمەتر کە سنووری ئێستای هەرێمی کوردستان و داعشە، خەندق لێدەدرێ".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند،"ژمارەی چەکدارانی داعش پێش ئەوەی بێنە موسڵ نزیکەی دوو هەزار چەکدار بوون، بەڵام ئێستا بەپێی زانیارییەکانی هەواڵگریمان، بەهۆی رووکردنی گەنجەکان ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی ١٠ هەزار چەکدار".

هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه‌، بەهێزبوونی داعش مەترسی تەواوی هەیە و بە نیازە دەوڵەتی خۆی لەسەر خاکی تورکیا و عێراق و سوریا و ئوردن و وڵاتانی ناوچەکە بنیات بنێ و بە ئاشکرا نەخشەی دەوڵەتەکەی بڵاو کردووەتەوە.