11/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان 130 پرۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووه
ته‌نها سۆسیالیست پرۆژه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه
په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی 130 پڕۆژه‌یاساو پڕۆژه بڕیاری له‌هه‌گبه‌دایه، زۆرینه‌یان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه پێشكه‌شكراوه‌و ته‌نها سۆسیالیست ده‌ستی به‌تاڵه، فراكسیۆنه‌كانیش وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن، جگه‌له یه‌كێتی‌و پارتی به‌موزایه‌ده‌ی سیاسیی ناوی ده‌به‌ن به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه.
هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران پێیان وایه زۆری‌و بۆری پڕۆژه‌یاساو به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسیه‌و فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه ده‌یكه‌ن، چونكه زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاساكان دووباره‌ن‌و ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی لێژنه‌كاندا پوخت بكرێن، ئینجا بخرێنه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن تا ئێستا فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان نزیكه‌ی130 پڕۆژه‌یاسان پێشكه‌شكردووه، جگه‌له مانه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكانی خولی سێیه‌م.
له‌باره‌ی موزایه‌ده‌و زۆری پڕۆژه‌یاساكانه‌وه په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامیی به‌گۆڤاری بزاڤی ڕایگه‌یاند (به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌موو په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌یاسایانه زۆرن‌و ئێمه فریای ناكه‌وین‌و هه‌ر خۆشیان ده‌یكه‌نه بانگه‌شه‌و موزایه‌ده‌یه‌ك كه ده‌ڵێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم پڕۆژه‌باران كردووه).
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌منتاری یه‌كگرتووی ئیسلامیی وتیشی (ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌می خه‌ڵكه حكومه‌ت به‌زوویی پێكبهێنرێت‌و قه‌یرانی دواكه‌وتنی موچه‌و پڕۆژه‌و پێشینه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، كه‌په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا دوو ڕۆڵی هه‌یه چاودێری‌و یاسادانانه، ده‌بێت ئه‌و كارانه به‌هاوسه‌نگی بڕوات‌و به‌هه‌موومانه‌وه ئۆپۆزسیۆن بین به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه).
لای خۆشیه‌وه ئه‌نوه‌ر قادر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌باره‌ی گرنگی، یاخود زۆری‌و بۆری پڕۆژه‌بارانكردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بزاڤ وتی (هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنرا ده‌ستكرا به‌پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شكردن، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماده‌ی 77 بۆ 78 باسكراوه، یان ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات، یان ده‌بێت پێشكه‌شكارانی پڕۆژه‌یاسایه‌كه له 10 په‌رله‌مانتار كه‌متر نه‌بن، كه پڕۆژه‌یاسا هه‌یه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆكراوه دواتر په‌سه‌ندكراو ده‌نگی له‌سه‌ر درا، كه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕگه‌ی ئه‌و یاسایه سه‌رۆك‌و جێگر وه‌ك كاندید ڕا‌سپێردرا بۆ سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نوێ).
ئه‌گه‌رچی له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا ماونه‌ته‌وه وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسی لێوه ده‌كه‌ن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌ده‌ستپێكی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م خوله‌دا (خولی چواره‌م)، كه‌چی په‌رله‌مانتاران چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریشیان پێشكه‌شكردووه.
لای خۆیه‌وه ئایدن مه‌عروف نوێنه‌ری توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گۆڤاری بزاڤ وتی (تائێستا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌ش نه‌كردووه، به‌لاَم له‌داهاتوودا له‌به‌رنامه‌ماندایه پڕۆژه‌كانمان تایبه‌ت بێت به‌مافی توركمانه‌كان، كه سێ پڕۆژه‌یاسایه).
ئایندن ڕوونیشیكرده‌وه (یه‌كێك له‌وانه پڕۆژه‌یاسای ڕێكخستنی مافی توركمانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌شاری هه‌ولێر، كه ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ پشتگیریكردنی فراكسیۆنه‌كان ئه‌وه‌ش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها به‌فه‌رمیكردنی زمانی توركمان له هه‌رێمی كوردستان له ته‌ك زمانی كوردی دواتریش پڕۆژه‌یاسای ڕێكخستنی په‌روه‌رده‌ی توركمان له قوتابخانه‌كاندا، كه زۆر كێشه له‌م بواره‌دا هه‌یه).
هاوكات ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بزاڤ ئاشكرای كرد (له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی خۆماندا، كه‌وه‌ك نامیلكه بلاَومان كرده‌وه هه‌ر بابه‌تێك گرنگ بێت ئێمه كاری بۆ ده‌كه‌ین، كه نزیكه‌ی 10 پڕۆژی یاسامان پێشكه‌شكردووه كه (10-15) پڕۆژه‌ی تریشمان ئاماده‌كردووه، كه كاری بۆ ده‌كه‌ین، كه پرس‌و داخوازی هاولاَتیان‌و خزمه‌تگوزاری ژینگه‌و كه‌مئه‌ندامان‌و پێشمه‌رگه له خۆ ده‌گرێت).
خۆشناو پێشبینی ئه‌وه‌شیكرد (ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كان ئه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و گفتوگۆی ئه‌و پڕۆژه‌یاسانه بكه‌ین كه دووباره‌ن‌و یه‌كیان بخه‌ین، به‌لاَم ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كه، كه كامه‌یان گرنگن خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت).
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین په‌رله‌مانتار زۆری پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاساكانیان به‌موزایه‌ده‌ی سیاسیی ناوبرد، به‌لاَم په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه موزایه‌ده‌ی سیاسیی بێت‌و به مافی خۆیان ده‌زانن).
وه‌ك سالار مه‌حمود په‌رله‌مانتاری لیستی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بزاڤ وتی (ئێمه 20 پڕۆژه‌یاسامان ئاماده‌كردووه هه‌ندێكی تریشمان ئاماده‌كردووه، كه‌ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ڕێكخستنی یاسایی له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسادا).
ده‌رباره‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان وه‌ك سێ هێزی زلهێز ناوبراو ده‌ڵێت (ئێمه به‌ر له هه‌موولایه‌نه‌كان پڕۆژه‌یاسامان پێشكه‌شكرد به‌ر له‌فراكسیۆنه‌كانی تر، چونكه ئه‌ركی په‌رله‌مان ده‌ركردنی یاسایه هه‌ر لایه‌نێك ناتوانێ پڕۆژه پێشكه‌ش بكات‌و به موزایه‌ده‌ی سیاسیی ناو ده‌بات، پێمان وایه ئه‌و جۆره تێڕوانینه ساردمان ناكاته‌وه له پێشكه‌شكردن‌و جێ به‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی خه‌ڵك).
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئامانج‌و قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان ڕوونیشیكرده‌وه (گرنگه ململانێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی پڕۆژه‌یاسا هه‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی نامه‌نتقی، كه له‌چوارساڵی ڕابردوودا ململانێی توند‌و بێ سه‌مه‌رمان هه‌بوو، كه خه‌ڵكی كوردستان لێی زه‌ره‌رمه‌ندبوون، ئه‌گینا ئێستا زه‌مینه هاتۆته پێش كه‌پڕۆژه‌یاسای باشتر‌و باشترینی پڕۆژه‌یاساكانیش (وه‌به‌رهێنان‌و خۆپیشاندن‌و پێدانی پێشینه‌كان‌و داواكاری گشتی‌و پشووه فه‌رمیه‌كان‌و زمانه فه‌رمیه‌كان‌و به‌سالاَچوان‌و دابینكردنی مافی كورته بالاَكان، كه ئێمه پێشكه‌شمان كردووه).
له‌باره‌ی پشووه فه‌رمیه‌كان‌و له‌دایكبوون‌و مردنی كه‌سایه‌تیه‌كان، كه مشتومڕی له‌سه‌ره وتی (من له‌باره‌ی مردنی مه‌لا موسته‌فای بارزانی كه بكرێته پشووی فه‌رمی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌م ئیمزا نه‌كردووه).
ئومێد خۆشناو له‌باره‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌وه پێی وایه (ناكرێت پێناسه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی بۆبكرێت پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رچه‌ند له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان یه‌كلاییكرده‌وه).
هاوكات بۆ پشووه فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان فه‌خره‌دین قادری په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه (كۆمه‌ڵه پڕۆژه‌یاسایه‌ك بوون، بۆ نموونه یاسای ڕێكخستنی خۆپێشاندان كۆمه‌ڵێك فراكسیۆن پێشكه‌شیان كردبوو، پشووه فه‌رمیه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستاندا ڕێكبخرێن، كه كامانه‌ن پشووه فه‌رمیه‌كان؟ ناكرێت پشووه فه‌رمیه‌كان به شه‌خسه‌نه بكرێن، ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی بێت ئاساییه، بۆئه‌وه‌ی له میزاجی شه‌خسه‌نه‌كردن‌و حزبیكردن ده‌ربچێت).
بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی لایه‌نه‌كانیش به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر لایه‌نه بچووكه‌كانه‌وه ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری توركمان باس له‌وه ده‌كات (زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان پێیان وایه ئه‌وه مونافه‌سه‌و موزایه‌ده‌ی سیاسیی پێوه دیاره، كه‌ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌یه كاتێكی زۆری ده‌وێ ڕه‌نگه ئه‌و خوله ته‌واو نه‌كات بۆ خولی دوای ئێمه‌ش بمێنیته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه گرنگیان هه‌یه به‌سه‌ر لێژنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی تریش به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت).
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد (بێگومان هه‌موو فراكسیۆنێك مافی هه‌یه پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات، به‌لاَم ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه به‌جوَرێك نه‌بێت، كه ببێ به‌موزایه‌ده‌ی پڕۆژه‌یاسا به‌سه‌ر یه‌كتریدا، وه ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین كه چه‌ند كاتمان له‌به‌رده‌مدایه). وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتووش وتیشی (شه‌ش پڕۆژه‌یاساو بڕیارمان ئاماده‌كردووه له‌وانه به‌پایته‌ختكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، یاداشتێكی تر له‌سه‌ر یاسای ژماره دووی په‌رله‌مان ده‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 17 ی شوبات، كه ده‌بێت تاوانباران ده‌ستگیربكرێن، وه پڕۆژه‌یاسایه‌كی ترمان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته كه به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر هاولاَتیان دابه‌ش بكرێت، وه ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی حه‌ج‌و عه‌مره‌یه، له‌گه‌ڵ هۆكاری ڕاگرتنیان‌و بانگهێشتكردنی هه‌ردوولایه‌نی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و ته‌ندروستی وه هه‌ندێ پڕۆژه‌ی ترمان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كردووه).
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردن‌و پشتگوێخستنی پڕۆژه‌یاساكاندا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی بۆ گۆڤاری بزاڤ وتی (پێم وایه هه‌موو پڕۆژه‌یاساكان ئه‌وانه‌ی ئێمه‌و ئه‌وانی تریش به‌یه‌ك تیم كاربكه‌ین‌و پاڵپشت‌و هاوكاربین له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له‌قازانجی خه‌ڵكه).
ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاساكانیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد (زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاساكان نزیكن له‌یه‌كه‌وه، ده‌كرێت به‌هه‌ماهه‌نگی فراكسیۆنه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه یه‌كبخرێن بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر‌و باشتر پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ماهه‌نگی فراكسیۆنه‌كان زۆر به‌گرنگ ده‌زانم، كه ئه‌وه به‌كارابوونی په‌رله‌مان‌و به قازانجی خه‌ڵكیش ده‌گه‌رێته‌وه، وه ده‌بێت له‌نێوان ئه‌و دوو ڕۆڵه‌ی یاسادانان‌و چاودێری هاوسه‌نگی ڕابگیرێت‌و هیچیان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌ویتریان حیساب نه‌كرێت ئه‌وكات په‌رله‌مانی كوردستان كارا‌و چالاك ده‌بێت).
ئه‌نوه‌ر قادری په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌ڵێت (ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له‌به‌رده‌ستمدایه چ وه‌ك لیسته‌كان هه‌یانه به‌جیاو هه‌یانه به‌تێكه‌ڵی فراكسیۆن‌و په‌رله‌مانتار، چونكه من هه‌ندێ له‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی باسده‌كرێن به‌موزایه‌ده ده‌زانم‌و خۆم له لێژنه‌ی یاساییدام‌و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی گشتین به‌پێویستی ده‌زانم، وه‌ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تن به خراپیان ده‌زانم، ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ڕاستگۆبین، كه موزایه‌ده‌ی سیاسیی شتێكی خراپه لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه ده‌یكه‌ن).
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی (زۆر پڕۆژه‌یاسا هه‌یه له‌خولی پێشوو هه‌بوو ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه له‌پێناو به‌رژوه‌ندی دوو هێز، كه ئێستا هه‌مان پڕۆژه‌یاسا ده‌هێننه‌وه‌و دیسان داوای ته‌عدیدلكردنی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نمونه یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان، كه ئه‌وكات ده‌یات وت داوای مۆڵه‌ت بكرێت، كه‌چی ئێستا ته‌نها ئاگاداربكرێته‌وه، كه من ئه‌وه به موزایه‌ده ده‌زانم).
چه‌ندێتی‌و چۆنیه‌تی پڕۆژه‌یاساكان له په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی بابه‌ته‌كه‌یه به‌لاَم ئه‌وه وه‌ك پێویست لیسته‌كان ڕه‌چاوی ناكه‌ن، هه‌ر ئه‌و ڕه‌چاونه‌كردنه‌ش وای كردووه باسی موزایه‌ده‌ی سیاسیی ببێته ویردی سه‌ر زمانی فراكسیۆنه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا.
لیستی گۆڕان له‌سه‌ر زاری ئه‌نوه‌ر قادر پێی وایه (ئێمه نزیكه‌ی 10 پڕۆژه‌یاسامان پێشكه‌شكردووه، گرینگ‌ترینیان یاسای ڕێكستنی خۆپیشاندان‌و بودجه‌ی حزبه‌كان‌و خانه‌نشین‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان‌و .....، وه ئه‌و یاسایانه‌ی پێشوو كه‌م‌و كوڕییان هه‌یه دیسان هه‌مواربكرێنه‌وه).
له‌باره‌ی ڕێگرییه‌كانی پارتیشه‌وه ئه‌نوه‌ر قادر وتی (جارێ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م كاتێك گفنتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ئه‌گه‌ر پارتی باوه‌ڕی به خۆپیشاندان به‌شێوازێكی پێشكه‌وتوو بوایه په‌سه‌ندی ده‌كرد، به‌باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی ئێستا بریتیه له‌ڕێگریكردن له خۆپیشاندان ئه‌گه‌ریش هه‌یه پارتی ڕێگری له ده‌رچوونی پڕۆژه‌یاساكان بكات، ئه‌وكات خه‌ڵك خۆی بڕیار ده‌دات).
عه‌بدوللاَی حاجی مه‌حمود په‌رله‌مانتاری حزبی سیۆشیالیست له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كانه‌وه وتی (هیچ پڕۆژه‌یه‌كمان ئاراسته نه‌كردووه، به‌لاَم له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه‌و، كه په‌رله‌مان كاری یاسا ده‌ركردنه، به‌لاَم گرنگه ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ر ته‌نها بۆئه‌وه نه‌بێت جێگه‌ی بگرێت‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ڕه‌تنه‌كرێته‌وه‌و موزایه‌ده‌ی سیاسیی تێدا نه‌بێت، هه‌رچه‌نده وا به‌ئاسانی له هه‌رێمی كوردستان موزایه‌ده‌ی سیاسیی كۆتایی نایه‌ت).
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی حزبی سیۆشیالیست له‌درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وت (له‌پڕۆژه‌یاساكاندا فره بۆچوون هه‌یه، كه یه‌كێكیان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تیرۆر‌و ئه‌ویتریش له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت، كه چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌و بۆته یاسا، كه‌چی تا ئێستا كاری پێناكرێت، هیوادارم په‌رله‌مانتاران دووربكه‌ونه‌وه له پێشكه‌شكردنی زۆری پڕۆژه‌یاسا).
فه‌خره‌دین قادر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان
زانیاری زیاتری له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌دركاند، به‌لاَم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد (ئه‌و مافه‌م هه‌یه به‌ناوی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه‌وه قسه‌بكه‌م، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی تائێستا به‌ئێمه گه‌یشتووه نزیكه‌ی 130 پڕۆژه‌یاسامان له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێكیان خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، هه‌ندێكیشان ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ل‌و مه‌رجی تایبه‌تدا به‌تایبه‌تی هه‌ندێكیان هه‌ل‌و مه‌رجی مالی هه‌یه ده‌كه‌وێته دوای پێكهێنانی حكومه‌ت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه ده‌كرێت كه ماوه).
دوای هه‌ڵوێستی زۆرێك له فراكسیۆنه بچووكه‌كان، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فراكسیۆنه گه‌وره‌كان موزایه‌ده‌ی سیاسیمان به‌سه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، زۆری‌و بۆری پڕۆژه‌یاسایانه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وتی (ئه‌وه قسه‌یه‌ك بوو كرا، كه بۆچی له‌م كۆتاییانه‌دا فراكسیۆنه جیاوازه‌كان په‌رله‌مانیان پڕۆژه‌باران كرد، هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له خولی سێیه‌می په‌رله‌ماندا، به‌شێوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كان وه‌ك پێویست نه‌چوونه‌ته پێشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یاساكان به‌شێوه‌ی حزبی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرا، بۆیه یاساكان جۆرێك له‌متبوونی پێوه دیاربوو، وه‌كو پێویست نه‌ده‌توانرا پڕۆژه‌یاسا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت‌و بڕیار‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت).
ئه‌وه‌شی شیكرده‌وه (حاڵه‌تێكی تریش لایه‌نه‌كان كه به‌شداری حكومه‌تیان كردووه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵێك په‌یمانیان به‌خه‌ڵك داوه، كه ئه‌و به‌ڵێنانه كراون به پڕۆژه‌یاساو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، پڕۆژه‌یاساكان دووجۆرن هه‌ندێكیان هی خوله‌كانی پێشوون كه‌جارێكی تر داڕشتنی بۆ ده‌كرێته‌وه وه هه‌ندێكیان هی خوله‌كانی ئێستان).
زۆرێك له چاودێرانی سیاسیی‌و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان وا به‌رده‌وام بێت، ئیتر ناتوانن چاودێری حكومه‌ت‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كانی بكرێت، كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه به‌ڕاست ده‌زانێت‌و بۆچوونی وایه (تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئه‌و قسه‌یه ڕاسته، ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌م‌و شه‌شه‌مدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبووین له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه تكایه با فراكسیۆنه‌كان له‌پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان تۆزێك له‌سه‌رخۆتربن بۆئه‌وه‌ی لێژنه‌كانی په‌رله‌مان گرینگی به پڕۆژه‌كان بده‌ن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین).
ده‌شڵێت (ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه‌ش جۆره ستراتیژێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین كه كام پڕۆژه پێویسترو باشتره‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پڕۆژانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كان زۆربن لێژنه‌كان سه‌رقاڵتر ده‌بن، سه‌رقاڵی لێژنه‌كانیش به پڕۆژه‌یاساكان‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیان وای لێده‌كات كاریگه‌ری چاودێری له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كات، بۆیه هه‌ربابه‌تێك‌و مافی خۆی پێبدرێت).