رووداوێكی هاتوچۆ له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه، برینداربوونی كهسێكو بڕینی كاره‌بای چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی چوارقوڕنه - حاجی ئاوا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ) خۆی ده‌كێشێت بهستوونێكی كارهباداو به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێره‌كه‌ی بریندار ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس، روداوه‌كه بووه‌ته هۆی برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌و بڕینی كاره‌بای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی چوارقوڕنه.
به‌هۆی خراپی رێگاوبانو پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆ، ناوبه‌ناو له‌و ناوچه‌یه چه‌ندین رووداوی هاتوچۆ ده‌كه‌وێته‌وه.