مامۆستایه‌كی زانكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دومهترسی گه‌وره‌ی ناوخۆیی به‌رۆكی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گرێت وده‌شڵێت، سه‌ربه‌خۆیی باپڕۆژهی ههمومانبێت.
عبدالرحمان محمد عارف مامۆستای زانكۆ له‌وباره‌یه‌وه به‌بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند،" ئه‌وه‌ی ئه‌م داوا ره‌وایه‌ی پێ ناخۆشه‌و فریا نه‌كه‌وتووه بیكاته پرۆژه‌ی خۆی ناوی ده‌نێت موزایه‌ده و كرین و فرۆشتن و هه‌ندێ قسه‌ی تر، ئه‌م دیارده‌و شه‌ره نهفسیهو بگره جه‌نگی به وه‌كاله‌ته خه‌ممه پردمان بدا به ئاودا".
هه‌روه‌ها ڕایشی گه‌یاند،"دوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌ترسم ئه‌زمونی وڵاتانی رزگار بوو له ئیستیعماری فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی دوای شۆرشه خوێناویهكانیان لای ئێمه‌ش دووباره بێته‌وه وه‌كو حوكمی خۆسه‌پاندن و قۆناغێكی درێژ له دیكتاتۆرییه‌ت كه ئه‌وه نزیك په‌نجا ساڵه به‌رده‌وامه !. چاره ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سوربین و پێكه‌وه رێگه بگرین له قسه‌ی به‌لاشی وه‌كو موزایه‌ده‌و هاوپێچه‌كانی و هه‌موومان پرۆژه‌یه‌كی یه‌ك ده‌نگیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی دوای قۆناغی رزگاربوون له ئیستیعمار لامان دووباره نه‌بێته‌وه".