04/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كاوهعبدالله:ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی باوه‌ڕی به‌هه‌ڵبژاردن نییه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "دهسهلاَتی سیاسی كورد باوه‌ڕی به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌نجام نه‌درێت".
له‌وباره‌یه‌وه "كاوه عهبدولاَ" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ووتی: پێش ئه‌وه‌ی بڕیاربدرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوابخرێت من بۆخۆم ئه‌مزانی ناكرێت، چونكه دهسهلاَتی سیاسی كورد باوه‌ڕی به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نیه و پێشتر بۆ موجامه‌له‌ی ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامیانداوه.
وتیشی، پێموایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌نجامنادرێت و دواده‌خرێت ، بۆیه له‌ئێستادا دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا چۆته ژێر پرسیاره‌وه.
ئهمهلهكاتێكدایهكه ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی خۆیدا واته "21"ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام نادرێت.