13/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فراکسیۆنی گۆڕان کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دەکات
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی (800) دینار بۆ هه‌ر لیترێك بەنزین نرخێكی گونجاو نیه‌و كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەو نرخە.
د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی رۆژی چوارشه‌ممەی رابردو له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆبونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نرخی سوته‌مه‌نی رێككه‌وتون ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانیان تێدا نه‌بوه‌و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌دا نین به‌و جۆره.
باس لەوەش دەکات، زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان پێیه، داهاتیان دیاریكراوه‌و ناگونجێت بۆ هه‌ر لیترێك بەنزین (800) دیناریان لێ وه‌ربگیرێت و دەڵێت: پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك نرخه‌كان رێكبخرێت کە له‌گه‌ڵ داهاتی هاوڵاتیاندا بگونجێت و ئێمەش کار بۆ ئەوە دەکەین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاریان کردوە ئه‌و (25) لیتره‌ی هەفتانە بۆ شۆفێرانی تایبه‌ت دیاریكراوه به (500) دینار پێیان بدرێت و بەدەر لەوەش، هه‌ر شۆفێرێك کە بەنزینی تری بوێت، به (800) دینار پێی بدرێت.