13/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشه‌ی كورد له دروستبونی كۆماری توركیاوه تا ساڵی ( ١٩٧١ ز)
وێرای هه‌وڵ و كۆششی شێخ سه‌عید ئاژاوه به خێرای بڵاو بوویه‌وه یاخی بوان كه ئێستا ژماره‌یان بووبووه چه‌ند هه‌زرێك ڕێگای دیاربه‌كر یان گرته‌به‌رو له كۆتای مانگی ئاداردا به ( ٥٠٠٠ ) كه‌س شاریان گه‌مارۆدا له شه‌وی ( ٧.٨/ی یاداردا ) گروپێكی كه‌می یاخی بووان له ڕێگه‌ی ئاوه‌رۆیه‌كه‌و تازه هه‌ڵكه‌ندرابوو گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كی زازا نشینی شار ، به‌ڵام زو ده‌ریان كردن كۆمه‌ڵه‌ی یاخی بووه‌كان كه‌له‌ده‌شتی موشه‌وه به‌ره‌و ته‌بلیس ده‌چونه پێش مه‌یلی لایه‌نگری یان یاخی بونیان له‌لای هۆزه‌كانی ناوچه‌كه نه‌دیت له ڕۆژ ئاوادا چونه پێش به‌ره‌و ئه‌لز به‌گ به‌رده‌وام بوو ئه‌و شاره له ( ٢٤ئادار ) كه‌وته ده‌ست یاخی بووان وبه تاڵانكردنی شاره‌وه‌زا گرانانه‌یان له شاره‌كه ده‌ركرد له كۆتای ئادار دا هێزی یاخی بوون كپ بوو بوو ئه‌نقه‌ره په‌له‌ی ڕه‌تدانه‌وه‌ی نه‌بوو دوای دوو هه‌فته‌ی له‌كاتی پڕوپاگه‌ندی له كوچه‌و جاده‌كان بڵاو بووه‌وه ئه‌نقه‌ره دانی پێدا نا كه‌له خواره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ئاژاوه‌یه‌كی جدی ڕویداوه له ته‌واوی كوردستانی توركیا حكومی ئورفی ڕاگه‌یاند ، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه له ناوچه‌كه بوون به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ڕووبه‌ڕووی یاخی بوان ببێته‌وه له به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یان كه‌م بووه به‌ڵام زۆرتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له هێزه‌كان به تیبه‌ت یه‌كه‌كانی سوپاكانی حه‌ته‌م و هه‌شته‌م له دیاربه‌كر و ئه‌رزڕۆم بوون ئه‌مه‌نده جێگای متمانه نه‌بوون گه‌ر چی سه‌رباز و ئه‌فه‌ری سوپای حه‌فته‌م كورد بوون.
زۆری پێناچێت شێخ سه‌عید هێزێكی ( ١٠٠٠٠ ) كه‌سی له‌و هه‌وادارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی كۆكرده‌وه كه به دڵ و به گیان هاتبوون له گه‌ڵیدا تێبكۆشن به‌ڵام ئه‌و هێزه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نیه زۆربه‌یان جگه له شمشێر و نێزه چه‌كێكی دیكه‌یان پێ نیه یه‌كه‌مین پێكدادان له نیوه‌ی مانگی شوباتدا ڕویدا ، دوابه‌دوای ئه‌وڕوداوه‌ی كه له ( ١٣/٢/١٩٢٥ ز) له پیران له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی شێخ سه‌عیدا ده‌قه‌ومێ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازخانه‌ی دیاربه‌كر پێنج فه‌وجی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ربازخانه‌كه بۆ سه‌ر شۆڕشگێره‌كان ده‌نێرێ له ( ٢٢ی شوباتدا ) برینداران ده‌گه‌نه دیابه‌كر ئیتر كورده‌كان هه‌ر پێنج فه‌وجه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی له نێو برد‌و تاقیان لێ ده‌رنه‌چوو ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك ( له دیاربه‌كر و خه‌ربورته‌وه و ئورفه ) حكومی عورفیان ڕاگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ناودار ده‌گرن له‌وانه جه‌میل پاشا زاد ئه‌كره‌م و دكتۆر فواد له ( ٢٦ی شوباتدا ) جه‌نگاوه‌رانی شێخ سه‌عید ده‌چنه ناو خه‌ربورته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ربورت و دیاربه‌كر پچڕا شار زوو چۆڵ ده‌بێت ناوچه‌كانی ( دیاربه‌كر ، به‌ئه‌رگه‌نه و پاڵ و پیران ) له‌ده‌ستی شۆڕشگێراندایه سوپا و جه‌ندرمه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه هه‌ڵهاتبوون له خزمه‌ت په‌یوه‌ندیان به شۆڕشگێڕانه‌وه كرد دواتریش ( ٢ی ئازار ) هێزه‌كه‌ی شێخ چوونه ناو دیاربه‌كر و خه‌ڵكی شاریان چه‌ك كرد له ( ١٥ی ٣ ) شۆڕش په‌ره‌ده‌سه‌نێ و هه‌موو ناوچه‌كانی ( وان ) ده‌كه‌وێته ده‌ستی شۆڕشگێڕانه‌وه دواتر سوپای توركیا تێك ده‌شكێنن و ده‌ست به‌سه‌ر شاری ماردین وسیلڤاندا و تا ماڵاتیه ده‌ڕۆن به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا پاش ئه‌م سه‌رگه‌ردانی و په‌شۆكاویه ، دێنه سه‌رخۆو سه‌ركوت كاریه‌كی زۆر بێ ڕه‌حمانه ئاماده ده‌كات له‌سه‌ره‌تا توركیا داوا له فه‌ره‌نسا ده‌كات مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی( ٢٠ بۆ ٢٥ ) هه‌زار سه‌رباز به‌هه‌موو چك و تفاقێكی جه‌نگیه‌وه بداتێ ده‌وڵه‌تی توركیا دوو دادگای سه‌ربه‌خۆی داده‌نێ ئه‌و حكومه‌ی ئیعدامانه‌ی كه دادگا ده‌ری ده‌كات ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند بكرێت حكومی دادگاكان له ناوچه‌كانیه شۆڕش یه‌كسه‌ریه‌و ده‌بێ هه‌ر له جێ وه جێ به‌جێ بكرێت .
ئه‌وبوو سوپای توركیا توانی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌ید شكست پێ بێنێ شكستی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ ئه‌سته‌می یه‌كخستنی ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانی جیۆگرافی ، زمانی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری و هه‌روه‌ها ئاینی له نێو كورداندا ده‌رخست ته‌نها كوردانی ( زازا ) به كۆمه‌ڵ ڕاپه‌ڕین له زۆرینه‌یه‌كی كرمانجی ته‌نها خێڵه‌كانی جوبرانی و حه‌سه‌ن شۆڕ‌شیان كرد ، سه‌ركرده‌كان ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان نه‌داوه پیاوه خێڵه‌كیه‌كان و جوتیاره گوند نشینه‌كانیش وه‌ك چه‌كدار ڕاكێشنه ناو شۆڕشه‌وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر تیبه‌تمه‌ندی ئاینی شۆڕشه‌كه كوردانێك كه له لایه‌ن ڕێكخراوه كورده نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ئازادی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كران به‌ژداریان نه‌كرد ، بۆ توركیاش ئاكامی شۆڕشه‌كه كه له زۆر خودی شۆڕشه‌كه بایه‌خدارتر بوو.
ئێستا ئه‌و سه‌ركوتكاره‌ی له كوردستانی داگیر كراوی بن ده‌ستی ( ٣٠٠٠٠ ) سه‌ربازی تورك پیاده ده‌كرێت زۆر دڕندانه‌یه له دیار به‌كردا زۆربه‌ی ئه‌و زازایانه‌ی كه دوای گه‌مارۆی شار له لایه‌ن هێزه‌كانی شێخ سه‌عیده‌وه حكومه‌تی تورك گرتبونی له‌ده‌روه‌ی دیواره‌كانی شاردا به‌ر ده‌ستڕێژی گوله دران یان له مه‌یدانی غشتی شاردا له سێ داره دران شێخ له ده‌وروبه‌ری قوسته‌نتینیه جوڵابوو له ( ١٢) ناوداری تری كوردیان گرت یه‌كێك له وانه كوڕه‌كه‌ی شێخ سه‌عید بوو دواتر شێخ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌درێت به دادگا. دۆسێی دادگاش له ساڵی ( ١٩٢٥ ز) مه‌حكه‌مه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردی كردووه و سزای خنكاندی پۆل پۆل و تاك تاكی به‌سه‌ردا داون به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون بۆئه‌وه‌ی كه شۆڕشه‌كانی كورد هه‌مویان نیشتیمانی بوون و هه‌موویان له ڕوی زوڵم وزۆری تورك و مه‌غۆل به‌رپایان كردوو ه‌دواتر شێخ سه‌عید و هاوڕێكانی دادگای ده‌كرێت و دواتر له سێداره ده‌درێت و كۆتای به شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عید هێنرا ، شێخ له به‌ره‌دم په‌تی سێداره‌دا ده‌ڵێ: " ئه‌مشه‌و مانگا شه‌وه سوپا بۆتۆ خودای گه‌وره كه ئێمه شه‌ویشمان هه‌ر ڕۆژه "، له كۆتایی مانگی ئایاره‌وه كه ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی یه‌ك مانگی خایاند، جگه له شێخ سه‌عید، ٤٧ تێكۆشه‌ری كورد بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌ركرا و له دیاربه‌كر له سێداره دران.
له پاش سه‌ركه‌تنیان له ( په‌یماننامه‌ی سه‌عد ئابادی ) ساڵی ( ١٩٣٧ ز) عوسمانیه‌كان فێری ئه‌وه بوون چۆن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كان بدوێن و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن ، له‌م لاشه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ كوردا گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه‌وتنه خنكاندنی گیانی كوردان و شۆڕشگێڕانی كورد له ئه‌نجامیشدا شكستیان به شۆڕشگێران و ڕاپه‌ڕێنه‌كا نهێنا له‌وه فێر یوون دژی ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیر كه‌ره‌كانی كورد مۆر بكه‌ن بۆیه له‌و كاته پێشنیاری به‌ستنی په‌یمانێكیندا هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ( ئێران و عێراق ) به‌و جۆره په‌یمانیان دا له ( ٨ی گه‌لاوێژی ١٩٣٧ز په‌یمانی سه‌عد ئاباد ) كه له خاڵی حه‌وته‌می ئه‌و په‌یمان نامه‌یه‌دا هاتوو ه‌ده‌ڵێ :" ئێمه پێكه‌وه ، هه‌موو هه‌وڵدان و خه‌باتێكی سیاسی و كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كی تر له هه‌رێمی خۆما ده‌وه‌ستێنین هه‌وڵی نه‌هێتشتنیان ده‌ده‌ین " ئه‌م شێوازه ڕه‌گه‌ز په‌رستیه تا شه‌ڕی دووه‌می جیهانی په‌یڕه‌و كراوه.
ده‌رسیم دوای ڕاپه‌ڕینی خێڵه‌كانی دژی ده‌وڵه‌تی كه‌مالین ، هه‌رچه‌ند لێكۆڵه‌رانی مێژوی كورد له باره‌یه وه ناكۆكن كه داخۆ ڕاپه‌ڕینه‌كانی شێخ سه‌عید و ده‌رسیم نه‌ته‌وه‌ی بوو یان ئاینی زۆربه‌ی دانیشتوانی ده‌رسیم دوور له ووڵات ده‌ژی ( ١٩٣٦ ) حاڵه‌تێكی گه‌مارۆدانێكی به‌سه‌ر ده‌رسیم سه‌پێنرا له به‌هاری ( ١٩٣٧ ) خودی عیسمه‌ت ئینینۆ سه‌رۆك وه‌زیر هه‌ستا به پشكنینی سوپا ئه‌م جه‌نگه وه‌ك هیچ له جه‌نگه‌كانی دیكه‌ی نیه كه پێشتر له كوردستاندا قه‌وماوه ، هیچ سنورێك نه‌بوو چ شه‌ڕێكیش له نێوان یه‌كه سه‌ربازیه‌كاندا نه‌بوو جه‌نگی گه‌ریلا بووه به كارێكی ڕۆژانه به‌درێژای ناوچه‌كه سه‌رۆك خێله ڕاپه‌ڕوه‌كان ( سه‌ید ڕه‌زا ) ڕابه‌ری عه‌له‌ویه‌كان له زستانی ( ١٩٣٧ – ١٩٣٨ ز) له سێداره درا ، له‌ناوه‌ڕست ساڵی ( ١٩٣٨ ز) حكومه‌تیش له‌شكری ئاسمانی له ده‌رسیم كۆكرده‌وه خه‌ڵكی ده‌رسیم تا ئۆكتۆبه‌ری ( ١٩٣٨ ز) به‌رگریان كرد نزیكه‌ی ( ٤٠٠٠٠ ) كورد له‌ماوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا تیاچون. ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌رسیم تاساڵی ( ١٩٣٩ ز) درێژه‌ی هه‌بوو له‌ساڵی ( ١٩٣٩ ز) مسته‌فا كه‌مال كۆچی دوای ده‌كات.