13/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وام لێهات بڵێم ئه‌وه منم كه له شه‌ڕی نێوان مرۆڤ و شه‌یتاندا
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ...(16)
نۆڤلێت
وام لێهات بڵێم ئه‌وه منم كه له شه‌ڕی نێوان مرۆڤ و شه‌یتاندا مێروله‌یه‌كم بۆ ڕزگار ناكرێت!، ئه‌وه منم ئه‌وه‌نده خوێڕیله‌م ته‌نانه‌ت قسه‌ی ئاسایشم له‌سه‌ر ژیانی خۆم بۆ ناكرێت!، نا ئه‌زیزم ئه‌وه‌نده‌ش ده‌به‌نگ نیم، به‌ڵام چاره‌نووس كردینی به نه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ڕنانه‌ی كه ئه‌حمه‌قی جوانترین و ڕه‌واجدارترین شتێك بوون، كه مرۆڤ شانازی پێوه بكات، بووین به نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌دانه‌ی كه حه‌قیریی له گه‌وره‌ترین ئه‌و سیفه‌تانه بوون مرۆڤی ئه‌م زه‌مان شه‌ڕی مان و نه‌مانی بۆ ده‌كردن، نه‌وه‌ی ئه‌و چاخانه بووین كه ئه‌ستێره‌كان ئه‌یاندا به یه‌كدا و مرۆڤه‌كان له پای ئه‌وه‌ی كه په‌شیمان ببنه‌وه له گوناهێك كه كردوویانه و داوای لێبوردن له خودا بكه‌ن و خۆیان له تاوان و به‌ڵا پاك بكه‌نه‌وه، كه‌چی ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و مزاهه‌ره‌یان ده‌كرد و شه‌ڕی تیرۆری خودایان ئه‌كرد!، نه‌عوزوبیلا كه‌س خۆی له ڕاسپارده و ڕاسپێردراوه‌كانی خودا به كه‌متر نه ده‌زانی!!، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانییه بۆ كه‌س ده‌ربه‌ست نییه به دواڕۆژ و فه‌سڵی په‌سڵان!؟، بۆ كه‌س ده‌ربه‌ست نییه له ڕشتنی خوێنی به ناحه‌قی براكه‌ی!، ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌م دادگا گاڵته‌جاڕییه چییه كه له به‌غدا ده‌كرێ بۆ ددگاییكردنی سه‌رانێك كه دستیان سوره به خوێنی تاك و كۆمه‌ڵی كورد!، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ كه‌س چاكه‌یه‌كی پێناكرێ‌َ و هه‌میشه‌ش وا له ڕیكلامی چاكه نه‌كراوه‌كانی خۆیدا و هه‌موو دنیاش به قه‌رزارباری خۆی ده‌زانێ، ئه‌ی ئیدی مانای چاكه‌ی چاكه‌كان له چیدایه!، كاتێ عیبابه‌شه‌رێ چاكه‌یه‌كی پێ نییه بۆ وتن و ئه‌گه‌ریش هه‌یبێت بۆ ڕووپامایی و دووڕووییه!، هه‌ر كات دنیا وای لێهات ئه‌وا كه‌س به‌دوای ماناداریی خۆی و شته‌كانیشدا نه‌گه‌ڕێت!، با هه‌ستكردن به‌چاكه‌ش ئه‌وه‌بێت تۆ بڵێیت هه‌رچیم له‌گه‌ڵ بكه‌یت مه‌منوون بوونی پێناوێ و جگه له سوپاسێكی بچوك هیچم نییه بۆ وتن، ئه‌وه یه‌كێكه له قسه بێماناكانی كۆمه‌ڵێك، كه به حساب ئه‌وان له چینوتوێژێكی تێگه‌یشتوون و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری فره‌ن و ئاینده‌ی كورد و میلله‌تانی دیكه‌یشن!، وا ده‌بینن كه تۆ شتێكت نه‌كردووه جگه له چاكه‌یه‌كی بچووك له خه‌باتی شاخ و قوربانی و شه‌هیددان بۆ كوردستان، ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه هه‌میشه خۆ جیاكارن له جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووت و ڕۆحه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه!، به‌گیانی دایكی ئارام سوێندم له‌سه‌ر كه‌ستان نییه، ئه‌و دایكه‌ی كه نیوه‌ی ته‌مه‌نی به كۆیله‌یی برده‌سه‌ر له ژیانی له‌گه‌ڵ بابمدا!، چما چ كۆیله‌یه‌ك!، ئه‌و یه‌عنی دایكم كه خۆم به‌بایسی ئه‌و كۆیله‌بوونه‌ی ده‌زانم، كه‌س باكی به‌مردن نییه، گه‌ر مرۆڤه‌كان باكیان به‌مردن هه‌بایه ئه‌وا هه‌ركه‌سه و له‌سه‌ر حسابی خۆی بۆ چاكه‌یه‌ك كه بیه‌وێ بیكات خۆی به‌كوشت ئه‌دا!، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به ئاسوده‌یی بژین ده‌مردن، یه‌عنی بیریان له مردن ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به ئاسوده‌یی بژین، چونكه هه‌میشه كه‌سی ئاسوده ئه‌وانه‌ن به‌رده‌وام بیر له مردن و قه‌بروقیامه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه بووینه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه فێركراین ماچ بۆ بێئابڕویی مه‌نسوله‌كانمان هه‌ڵبده‌ین و بڵێن ئه‌شهه‌دوو به‌توولی ته‌ئریخ ئێمه كه‌سی خه‌مخۆری وامان ده‌ست ناكه‌وێته‌وه، سه‌یربكه‌ن چه‌نده كه‌سێكی به ئابڕو و كه‌رامه‌ته!، هه‌میشه‌ش تف له به‌رائه‌ت!، چوزانم ئه‌یانوت ماركس وای پێووتووین و وای نیشانداوه!، ئه‌ڵبه‌ت ماركس و هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی ئاسمانی یان زه‌مینی و خودی شتی وا هه‌رگیز ناڵێن!، ته‌نها ئه‌وه ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه‌ی به حساب هه‌ندێ له قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و سه‌رده‌سته‌كانی كورده كه به‌و چه‌شنه له بیروباوه‌ڕه جۆربه‌جۆره‌كان گه‌یشتوون و له زاده‌ی ته‌سكنه‌زه‌ریی خۆیانه‌وه بۆ ئێمه‌یان گواستووه‌ته‌وه!، من بێگومانم هه‌ندێ له‌و به ناو كه‌سه دیارانه‌ی ئێسته‌ی كوردستان له سه‌رده‌می چل و په‌نجا و شه‌سته‌كاندا كوێرانه ڕۆچوونه‌ته نێو تێگه‌یشتنه فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌وه و بۆ ئێمه‌یان گواستووه‌ته‌وه.