13/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ر شيعه‌ماوه خۆى يه‌كلابكاته‌وه
وا چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانيه‌كه‌ى عێراقدا وتائێستاش، هيچكام له‌پۆستى سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه هه‌ڵنه‌بژێردراون.
سوونه‌كان پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌پشكى خۆيان ده‌زانن ودوێنێ كاديدى خۆيان بۆ ئه‌و پۆسته يه‌كلا كرده‌وه، وسه‌ليم جبورييان وه‌ك تاكه كانديدى ئه‌و پۆسته ديارى كردوه، هه‌رچى له‌جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيشه پشكى شيعه‌يه وپێده‌چێت هومام حه‌مودى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
لاى خۆيشيه‌وه پارتى ديموكرات خوسره‌و گۆرانى وه‌ك كانديدى خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى دووه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ديارى كردوه وبه‌پشكى خۆى ده‌زانێت.
هه‌رچى له‌پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقه، پشكى كورده وله‌نێو كورديشدا يه‌كێتى به‌پشكى خۆى داده‌نێت، كێبه‌ر كێكه له‌نێو دوو ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حيزبه چڕبووه‌ته‌وه، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه له "به‌رهه‌م ساڵح ونه‌جمه‌دين كه‌ريم"ه، به‌پێى دواين زانياريش بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى پشتگيرى ته‌واو نه‌جمه‌دين كه‌ريم بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، هه‌رچى له مه‌كته‌ب سياسى ئه‌و حيزبه‌يه چانسى زياتر ده‌ده‌نه به‌رهه‌م ساڵح.
پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌كليلى چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى عێراق وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا شيعه خۆى يه‌كلا نه‌كردوه‌ته‌وه.
نورى ماليكى ده‌يه‌وێت بۆ جارى سێيه‌م ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌دا بگرێت زخۆى به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لى عێراقدا بسه‌پێنێته‌وه، به‌ڵام هاوپه‌يمانانى و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عه شيعه‌كانيش پشتگيرى ناكه‌ن، هه‌ر بۆيه ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته له‌لايه‌ن نورى ماليكييه‌وه بوته مه‌حاڵ، به‌تايبه‌تى پاش له‌ده‌ستدانى هاوپه‌يمانه‌كانى و كورد وعه‌ره‌بى سونى.
بۆ يه‌كلا كردنه‌وه‌ى كانديدى خۆيان بۆ ئه‌و پۆسته، هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه چه‌ندين كۆبونه‌وه‌ى به‌سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى گرێدا، به‌ڵام نه‌گه‌شتنه ڕێككه‌وتن.
له‌نێو كوتله گه‌وره‌كانى شيعه هه‌ريه‌كه له "ئيبراهيم جه‌عفه‌رى وعادل عبدول مه‌هدى"، چه‌نسى گه‌وره‌يان پێده‌درێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه چه‌ند كه‌سێكى كه‌مى نێو ليستى ده‌وڵه‌تى ياساسه پشتگيرييه‌كى توندى ماليكى ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى.