04/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كیه‌تی :هیوادارین بارزانی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزا بكات
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (4ی ته‌مموزی 2013) به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كۆ ببنه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
ئازاد جوندیانی، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشمتانی كوردستان به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌سه‌ر په‌رشتی مه‌سعود بارزانی، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كۆ ببنه‌وه.
جوندیانی راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاووتوێكردنی دواین پێشهاته‌كان و ده‌ستوور و رووداوه‌كانی 30ی حوزه‌یرانه كه تیایدا په‌رله‌مانی كوردستان ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی بۆ دوو ساڵی دیكه درێژكرده‌وه.
ئازاد جوندیانی وتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین و هیواشمان وایه بارزانی پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزا بكات، به‌ڵام له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای پڕۆژه‌یاساكه نه‌كات رای ترمان ده‌بێت".