دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 30 حوزه‌یرانی 2013 ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی مه‌سعود بارزانی بۆ دووساڵی تر درێژكرده‌وه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه قسه‌ی خۆیان هه‌یه‌و ڕای جیاوازی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروستكردووه‌و گۆڕانیش به‌شێوازێكی تر بۆچوونی خۆی هه‌یه.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م ناڕه‌زایی زۆری ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی سیاسیی و چاودێرانی ڕه‌وشه‌كه‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه ، كه مه‌ترسی دروستبوونی دیكتاتۆریه‌ت له‌میانی ده‌سه‌لاَتدارێیه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه.
هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری چه‌ندین كێشه‌ی ئاڵۆز‌و جۆراوجۆر له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه ده‌سه‌لاَتداریی و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كێشه‌ی زۆری بۆ ئه‌و هه‌رێمه دروستكردووه، كه وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌وه كاری په‌رله‌مانی كوردستانه قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بكات، كه ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه سوهام عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامیی بۆ بزاڤ پرێس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد"هه‌نگاوی له په‌رله‌مانی كوردستان له قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌لاَتی زیاتره له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌ستور بێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه ئه‌و كێشانه نامێنێت".
وتیشی"بۆنمونه ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌ده‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خۆی ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات له‌كاتێكدا پێویست بوو په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجه‌ع بێت، كه‌چی به‌بێ به‌شداری په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، كه لێره‌دا چه‌ند ڕاسپارده ئاڕاسته كراون".
هاوكات له‌لایه‌كی تره‌وه د.شێركۆ حه‌مه ئه‌مین په‌رله‌ماتاری لیستی گۆڕان بۆ بزاڤ باس له‌وه ده‌كات"هه‌رچۆنێك بێت ماموه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ بارزانی بۆ دووساڵ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ساڵێك ته‌واوبكات ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، له په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی پڕۆژه‌یاسایه‌ك یه‌كێتی و پارتی دوو ساڵیان بۆ درێژكردۆته‌وه".
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكاایه‌تی هه‌رێم په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وتی "ئه‌وكات هیچ بیانویه‌ك نه‌بوو بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ بارزانی، له‌گه‌ڵ ئێستاشدا دووكاتی زۆر جیاوازن، به‌لاَم هێشتا بارزانی ساڵه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه". بۆ پابه‌ندبوونیشی ڕایگه‌یاند "ده‌بێت له بارزانی بپرسین ئایا پابه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌كه‌ی یاخود نا؟ كه ئایا بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه و ئێستا بۆچی درێژه به‌كاره‌كه‌ی ده‌دات".
هه‌رچی ڕای جیاواز ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی مه‌سعود بارزانی ، بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه چاودێرانی سیاسی به شكستی ناوده‌به‌ن بۆ كورد و له‌ناوه‌وه‌ش پشێویی و دروستبوونی قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی، كه نیشانه‌ی پرسیاری جدیی له كاره‌كانی بارزانیدا دروست ده‌كات". به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ڵێت "وه‌ك په‌رله‌منتارێك ده‌ڵێم كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا پێویستی به‌كه‌سێكی وه‌ك مه‌سعود بارزانیه".
ته‌حسین ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بزاڤ پرێس وتی"بڕواناكه‌م سه‌باره‌ت به كه‌سێكی وه‌ك بارزانی پله‌و پۆست به‌لایه‌وه گرینگ بێت، كه ئێمه پێویستیمان به‌بارزانی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان بكات، كه له‌م بارودخه‌ی ئێستای ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا له چ بارودۆخێكی ئاڵۆز و بێسه‌روبه‌ردایه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا". به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی" ئارامی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بوونی مه‌سعود بارزانی".
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره به‌لای یه‌كێتی ئاسان نه‌بێت ، كه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ مه‌سعود بارزانی درێژكرایه‌وه، به‌ڵام له چه‌ندین وێستگه‌ی نیمچه فه‌رمی له ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبویه‌وه دژی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه. له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د بۆ بزاڤ وتی " كه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه تائێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت ، كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بابه‌تی پڕۆژه‌ی ده‌ستور كۆتایی پێدێت و په‌سندبكرێت و ببێته ده‌ستووری فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكات له ده‌ستوردا سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی جیاواز له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی وت "ئه‌گه‌رسيسته‌مى سیاسی په‌رله‌مانی بێت پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ر كه‌سێكی تر بێت له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌كه وه‌ك ئێستا بڕوات ، ئه‌وا به‌شێوازێكی تر بێت، بێگومان ده‌بێت له‌خه‌ڵكه‌وه متمانه وه‌ربگرێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌درێژی وته‌كانیدا بۆ بزاڤ ده‌ڵێت " نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان گرفت له‌وه‌دایه، كه هه‌موو كێشه‌كان بۆ نه‌بوونی ده‌ستور ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو بۆ سێ باره كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی سوهام عومه‌ر وتی"جارێ بۆ سێ باره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاخۆ چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌ڵك ، چونكه په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری خه‌ڵكن، وه سێ باره كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ په‌رله‌مانتاران ، كه چ باش بێت بۆ خه‌ڵك بۆ بارودۆخێكی هه‌ستیار ئه‌وكاته‌ی مه‌سعود بارزانی خۆی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م كاندیدكره‌وه به ته‌ئكید هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
ئه‌گه‌رچی زۆرجار باس له بوونی به‌دیل بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، كه ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م هه‌رێمه پیاوێكی له بارزانی ژیرترو عاقڵتر و بوێرانه‌تری تێدانه‌بێت بۆ شوێنه‌كه‌ی بارزانی، كه‌چی ته‌حسین ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان وتی"ئێمه بڕوامان به‌دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌لاَت له‌ر ِێی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی قبوڵمانه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین و خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌یه، كه مه‌سعود بارزانی پێویسته وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه".
هۆكاری ئه‌م كێشانه له هه‌رێمی كوردستان به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د بۆ نه‌بوونی ده‌ستوور ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دووباره یاخود سێباره خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌یه، ده‌بێت ده‌ستووره‌كه ته‌عدیل بكرێت ، كه ئایا سه‌رۆكی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م خۆی كاندیدبكاته‌وه؟ كه ده‌ستوور یه‌كلایی كرده‌وه ئه‌وكاته ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
له ئاست ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه وتبووی"كه‌جارێكی تر خۆی كاندید ناكاته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر خۆشی كاندید بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د وتی " كاتێك ده‌ستوورمان ته‌عدیل كرد، كه په‌رله‌مانی بێت ئه‌وه پێویسته له‌په‌رله‌مان متمانه وه‌ربگرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه تێپه‌ڕی نه‌مانتوانی ڕه‌شنووسه‌كه ببێته ده‌ستوور، ئه‌وكاته له‌سه‌ر فشاری جه‌ماوه‌ری و ڕۆڵی په‌ره‌له‌مانتاران و لایه‌نه‌كان و ڕێككه‌وتنی سیاسی بابه‌ته‌كه‌ی یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
هه‌رچه‌نده ڕۆژی 8-12-2015 مه‌سعود بارزانی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كۆتایی پێدێت، كه له 30 حوزه‌یرانی 2013 ئه‌و ماوه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م خه‌ڵك و ڕاپرسی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه بۆپه‌رله‌مان و هه‌ندێ ده‌ستكاریی بۆ بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه دواتر بچێته ڕاپرسی ، كه‌چی ئێستا كاته‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، وه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور نه‌خرایه ڕیفراندۆمه‌وه".
خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی بۆ بزاڤ وت "پێویسته پێش هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و مه‌له‌فه یه‌كلایی بكرێته‌وه، كه هه‌ردوو بابه‌ته‌كه په‌یه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه، چونكه به‌پێی یاسایه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێكی ئه‌و یاسایه‌ش ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكاریه‌وه بۆ 2015".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.شێركۆ حه‌مه ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان وتی"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پۆسته‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هیچ كه‌سێك دیاریكراو نه‌بێت و به ئاشتیانه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستاوده‌ستی پێ بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ببنه بنه‌مایه‌كی باو بۆ ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌لاَت له هه‌رێم، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی هه‌بێت، چونكه كاتی خۆی گۆڕان تێبینی له‌مادده‌ی 62 ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بوو، كه سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت".
سوهام عومه‌ر په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامیی ڕوونیكرده‌وه" ئه‌و خۆ كاندیدكردنه‌وه له‌و كاته‌دا به‌ره‌و چ ئاقارێك ده‌چێت، كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور هه‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌واوی ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مه‌ودای خۆیان ده‌زانن، له غیابی ده‌ستووردا كۆمه‌ڵێك بۆشایی یاسایی دروست بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه".
بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ خولێكی تر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه"له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له دووجار مافی خۆ كاندیدكرنه‌وه‌ی نه‌بێته، كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بێت، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی بۆچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه م.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده نه‌بوو له‌م باره‌یه‌وه لێدوان بدات، ته‌نها وتی" له‌كاتی خۆیدا له په‌رله‌مان قسه‌ی خۆم ده‌بێت و هه‌وڵوێستمان ده‌بینن".
هه‌رچه‌نده بزاڤ په‌یوه‌ندی به چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه".