14/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانى ڕازيه، جێگرى سه‌رۆكى پارله‌مان بۆ گۆڕانه
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌درێته گۆڕان و مه‌سعود بارزانيش به‌وكاره ڕازييه.
بڕياره سبه‌ى 15-3 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجام بدرێت و له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵ ببژێردرێت.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پشكى سوننه‌يه وسوننهكانيش سه‌ليم جبورى وهكتاكهكانديدى خۆيان بۆ ئه‌و پۆسته يهكلاكردوهتهوه.
جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پشكى شيعهيه وله‌و به‌پێى دواين زانيارى هومام حه‌مدى كانديدى شيعهيه، بۆ ئه‌و پۆسته.
هه‌رچى له جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيشه، پشكى كورده و پێشتر لاى پارتى ديموكرات بووه به‌ڵام، له‌ئێستادا ده‌نگۆيه‌ك لهئارادايه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌وپۆسته له‌لايه‌ن بزوتهوهى گۆڕانه‌وه.
ئارام شێخ محمد له‌لايه‌ن بزوتنه‌وه‌كه‌وه كانديد كراوه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌وپۆسته.
به‌پێى زانيارييه‌كانيش، مه‌سعود بارزانى له‌بارى پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ڕايگه‌ياندوه،ئه‌و كاره بۆ ته‌وافقى فراكسيۆنه‌كان به‌جێده‌هێڵين.
پێشتر پارتى ديموكراتى كوردستان، خوسره‌و گۆرانى وه‌ك كانديدى خۆى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ديارى كردبوو.