14/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
YPG: له‌کۆبانێ داعش چه‌کى کیمیایی به‌کارهێناوه
وته‌بێژى يه‌په‌گه، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، گروپه چه‌کداره‌کانی داعش له شه‌ڕ و پێکدادانی له کۆبانێ چه‌کی کیمیایان به‌کارهێناوه، داواشى له رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کرد سه‌ردانی کوبانی بکه‌ن و لێکۆلینه‌وه له دۆخه‌که بکه‌ن.
رێدور خه‌لیل، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌کینه‌کانی پاراستنی "یه‌په‌گه" له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕوپێکدادانی هه‌رێمه‌کانی کۆبانێ به فورات نیوز رایگه‌یاندووه،" ماوه‌یه‌که کانتۆنی کوبانێ رووبه‌رووی هێرشی گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق وشام"داعش" ده‌بێته‌وه، له‌هێرشه‌کاندا گروپه چه‌کداره‌کانی داعش هه‌ر جۆره چه‌کی قورس وه‌ک موشه‌کی فۆسفۆر"ئاگرین"ی ئه‌مریکاییش به‌کارده‌هێنن".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه،" له‌سه‌ر جه‌سته‌ی برینداران و شه‌هیدانمان بینیمان چه‌ته‌کانی داعش چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه، له دوای لێکۆلینه‌وه پزیشیکی و یه‌کینه‌ی ته‌ندروستی کانتۆنی کوبانێ، سه‌لمێندرا که چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه به‌کارهاتووه، پزیشکه‌کان له‌سه‌ر ته‌رمی سێ شه‌هید شوێنی سوتان و خاڵی سپی بینراوه که ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت چه‌کی کیمیایی به‌کارهاتووه".
وته‌بێژه‌كه‌ى يه‌په‌گه بانگه‌وازی هاوکاری به‌په‌له‌ی له‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، داموده‌زگا و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ کرد و ڕايگه‌ياند،" پێویسته سه‌ردانی کانتۆنی کوبانی بکه‌ن و لێکۆلینه‌وه له دۆخه‌که بکه‌ن، هاوکاتیش داواشی له داموده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش کرد که دۆخی سه‌ختی رۆژئاوای کوردستان به رای گشتی جیهان رابگه‌یه‌نن".