14/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانيدا، 50 ملياردۆلار ده‌درێته حه‌ماس
له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌باڵى چه‌كدارى، بڕى 50مليار دۆلارى پێ ده‌درێت، له‌لايه‌ن كه‌ناڵه عه‌ره‌بى وڕۆژئاواييهكانهوه.
ڕۆژنامه‌ی"یدیعوت احرونوت" ی قه‌واره‌ی جوله‌که بڵاوی کرده‌وه، که‌ناڵه عه‌ره‌بی و ڕۆئاوایه‌کان نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بڕی 50 ملیار دۆلار بده‌ن به حماس تاکو واز له باڵی سه‌ربازی بهێنێت و وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی کار بکات له گه‌ڵ پرۆسه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیدا هاوبه‌ش بێت.
له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له ئێستادا هه‌وڵی ئارام کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ده‌ده‌ن له نێوان حماس و قه‌واره‌ی ئيسرائيل دا " میسر، قه‌ته‌ر ، تورکیا ، سعودیه، ئه‌مه‌ریکا، ده‌سته‌ڵاتدارانى فه‌ڵه‌ستينى".
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌گه‌ل باسکردنی چه‌کی کیمیایی سوریا که له داهاتودا ده‌گیرت هه‌مان بۆچون پێشکه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکات تاکو حماس ده‌ستبه‌رداری چه‌ک بێت و ڕێکه‌وتنی درێژخایه‌ن هه‌بێت له نێوانیان و چیتر حماس نه‌بێته مه‌ترسی بۆسه‌ر جوله‌که ، وه هه‌وڵ ده‌دات که ئه‌مه‌ریکاش به‌م ڕێکه‌وتنه ڕازی بکات.