نهدیتنێك دێته دیتن..! 17
زۆرینه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌كانی خودای ئایندههێن و وه‌دیهێنه‌ر له قورئانی پیرۆزدا، ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنمانداوه ڕووبدات و بێت و نه‌بینراوه له‌لایه‌ن ئێوه‌ی مرۆڤه‌وه، بێگومان هه‌ر دێته‌دی و ده‌بینرێت و ڕووده‌دات.
ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی هه‌یه و خۆڕاگره و له‌سه‌ر به‌ڵێنی خودایی سووره، له هاتنی ئه‌و ڕۆژه بێ خه‌مه و هیچ ترسێكی له‌سه‌ر نییه و ئه‌وه‌شی خۆی داوه له گێلی و باوه‌ڕی به به‌ڵێنی خودایی نه‌بووه و خۆیداوه له ته‌فره‌دان، بێگومان له هاتنی ئه‌و واده‌یه نیگه‌رانیی و شپرزه‌یی تووش ده‌بێت.
هه‌موومان ئه‌وه‌مان لاڕوون و ڕه‌وان و ته‌واوه كه خودا خاوه‌ن و بوون و وجوودی ئه‌به‌دیی خۆیه‌تی و له هه‌موو كهماسییهكهوه دووره و خاوه‌نی گشت بوونه‌وه‌ر و وجوودی لامهكان و لازهمانه!، ئه‌و زاته مه‌زن و بڵنده‌ی كه دووستكار و بێ وێنه‌یه و هه‌ر وه‌سف و پێیداههڵدانێت به‌ده‌ر له وسف و پێداهه‌ڵدانی بهیانكراو و وه‌سفی خۆی خۆدانه له نه‌زانین و نه‌پێكان، هه‌ر خۆی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه ئه‌وه‌ی نه‌تانبینیوه واده‌ی بینینی نزیكه و هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕۆژه ده‌بینێت، ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕۆژی لێپرسینه‌وه و ته‌واوكاریی ئه‌و به‌ڵێن و وادانه‌یه كه خۆی داوییه‌تی و بێ چهندووچوونن هه‌ر دێت و گشت كه‌س ده‌یبینێت.
له‌و ڕۆژه‌دا (هه‌موو مه‌ردم لاره‌ملی ئه‌و كه‌سه‌ن كه هه‌ر نامرێ و پایه‌داره، كێ ناهه‌قییه‌كی كردووه ناهومێده)، (هه‌ركه‌سیش خاوه‌ن باوه‌ڕ و ئاكارچاكه، ناترسێ كه پاداشته‌كه‌ی زه‌وت بكرێت یان كه‌متر بێت) سوره‌تی ته‌ها، ئایه‌تی ژماره (111 و 112) وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
له هه‌مان سووره‌ت و له ئایه‌تی (124 بۆ 128) بزانن خودا چ به مه ده‌بێژێت: (هه‌ركه‌سێكیش به ئامۆژگاری من نه‌كات، ژیانی له ته‌نگانه‌دایه و ڕۆژی سه‌ڵاش به كوێری له گۆڕه‌كه‌ی ده‌ریده‌خه‌ین)، (ئێژێ: ئه‌ی په‌روه‌رنده‌ی من! بۆچی منت به كوێری زیندووكردووه‌ته‌وه!؟، خۆ من ئه‌وسا چاوم ساغ بوون)، (ئێژێ: هه‌روه‌ك تۆ نیشانگه‌لی ئێمه‌ت بۆ هات و له‌بیر خۆتت برده‌وه، ئه‌مڕۆش تۆ له‌بیر ده‌چیته‌وه)، (هه‌ركه‌سێكیش به نیشانگه‌لی پهروهرندی بڕوا نه‌كات و له ئه‌ندازه‌ی خۆی لابدات، ئه‌شێ ئه‌م ده‌رده‌ی بده‌ینێ، دیاره جه‌زره‌به‌ی دواڕۆژیش تووندتر و به مه‌وداتره)، (مه‌رگه‌ر بۆتان ده‌رنه‌كه‌وتووه – به‌ر له‌وان- هه‌ر له‌و شوێنه‌ی ئه‌وان پێیدا دێن و ده‌چن، چه‌ند به‌ره‌مان له‌ناو بردن، هه‌ر له‌مه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی به ئاوه‌زن، زۆر به‌ڵگه هه‌ن). وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ئێمه‌ی مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك زیاتر نزیكین له هاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه خودا به‌لێنی دیتن و هاتنی داوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی ئێستا لای هه‌موومان له نهدیتندایه ڕۆژێك دێت دێته دیتن و هه‌موومان پێی سه‌رسام ده‌بین، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤه‌كان تووشی دوو جۆر سه‌رسوڕمان ده‌بن، به‌شێك له مرۆڤه‌كان بۆ سوپاسكاریی زیاتر و وه‌ڕاستگه‌ڕانی بڕواكه‌یان سه‌رسامن و تێیدا دڵخۆش به‌و ڕۆژه و هیچ خه‌مێكیان له‌به‌ر نییه و به‌هه‌شتیان له‌پێشه و به‌شكه‌ی دیكه‌ی مرۆڤیش له په‌شیمانیدا سه‌رسوڕماون و تێیدا خۆیان به تڕۆكراوی ده‌بیننه‌وه، چونكه له ژیانی دنیایدا بڕوایان به‌و ڕۆژه نه‌بووه كه ئێستا به شه‌رمه‌زارییه‌وه له‌به‌رچاویانه و خودا لێیان تووڕه‌یه و شوێنیان دۆزه‌خی گه‌رم و قاقڕه.
كه‌وایه ده‌بێت ئێمه له ئێستاماندا زیاتر سه‌رسام و ترساوتر بین له هاتنی نزیكی واده‌ی ئه‌و ڕۆژه و زیاتر بڕوامان به خودای ئاینده‌به‌خش و دڵڵاوا هه‌بێت و له‌سه‌ر قورئانه‌كه‌ی بڕۆین و نه‌خشه‌ڕێگا و په‌یڕه‌ومان بێت و پشتی پێ ببه‌ستین، چونكه له هه‌موو كه‌س زیاتر هاتنی ئه‌و ڕۆژه له ئێمه‌وه نزیكتره و براوه ئه‌و كه‌سه‌یه خودا لێی ڕازی بێت.
خودایه داوات لێده‌كه‌یت به ناوه بێ وێنه و سیفه‌ته بێ هه‌ژماره‌كانی خۆت ڕه‌زایه‌تی خۆتمان پێ ببه‌خشیت و سه‌ركه‌وتووی ژیانی ئه‌م دنیا و ژیانی ئه‌و دنیامان بكه‌یت و له ترس و بیم و ناڕه‌حه‌تی هه‌ردوو دنیا بمانپارێزیت... اللهم امین.