15/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژنامه توركييهكان باس له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى ده‌كه‌ن
ڕۆژنامه توركييهكان باس له‌سه‌ردانه ڕانهگهيهنراوهكهى بارزانى بۆ توركيا ده‌كه‌ن ومه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بارزانيش له‌و سه‌ردانه، وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى توركيايه بۆسهربهخۆيى كوردستان.
ڕۆژنامه‌ى حورييهى توركيا، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى بڵاو ده‌كاته‌وه وڕايگهياندوووه، سەردانەکەی بارزانی بەدەستھێنانی رەزامەندی تورکیایە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردى.
ئه‌و ڕۆژنامهيه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، لهسهردانهكهيدا تاووتوێکردنو گفتوگۆکردنە لەسەر چەند پرسێکى تريش بووه له‌وانه، دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ھاوڵاتی تورکیا لەلایەن داعشەوە لەموسڵو پێک‌ھێنانی حکومەتی تورکیا‌و پرۆسەی ئاشتی لەباکووری کوردستان‌و بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولاو فرۆشتن‌و ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا لەرێگەی تورکیاوە.
هه‌رله‌و باره‌يه‌وه رۆژنامەی میللییەت ئەو وڵاتە بڵاویکردوه‌تەوە، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی بارزانی تەنھا پرس وراوێژکردنە بەدەسەڵاتدارانی ئەنقەرە بۆ ئەوەی لەم چەند مانگەدا ریفراندۆم لەناوچە دابڕێندراوەکان ئەنجام بدرێت ودواتر لەباشوری کوردستان دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی رابگەیەندرێت و لەعیراق جیاببێتەو.