یه‌كێتی،ئه‌وهێزه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه باجی هه‌ڵه‌و، ململانێی نێوخۆییه‌كانی نێو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌دات،یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌ی كه هانی پێداویستیه‌كی حه‌تمی مێژوویی بو،بهلاَم له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه بووته بار به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانه‌وه،بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلام "ئیبن ته‌یمیه" لایوایه" شارێك شه‌ست ساڵ به‌ده‌ست حاكمێكی سته‌مكاره‌وه بێت،باشتره له‌وه‌ی شه‌وێك شار بێ حاكم بێت".سلێمانی و ناوچه‌ی سه‌وز هه‌شت ساڵه دوای چونی تاڵه‌بانی بۆ به‌غدا،بێ سه‌رپه‌رشتیار ماونه‌ته‌وه.ئێستا تاڵه‌بانی به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان جارێكی تر نایه‌ته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسیی و شاشه‌ی تیڤیه‌كان،هه‌قی خۆیه‌تی بزانین ئایندهی ئه‌م هێزه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت،به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا ده‌ستی یان داوه‌ته درۆ كردن به‌ناوی تاڵه‌بانییه‌وه،هه‌رچه‌نده تاڵه‌بانی تا له‌ژیانی كاردا بو،به‌هه‌موو هێزی خۆی نه‌یتوانی ئه‌م بالاَنه یه‌كبخات و یه‌ك یه‌كێتی دروست بكات.له‌ئێستا له‌به‌رده‌م (3) باڵ و چه‌ند كه‌سێكی كه‌مدا یه‌كێتی دۆش داماوه.
باڵی یه‌كه‌م: له‌ئێستادا باڵه تهزیوهكهی ناو یه‌كێتییه،هه‌رچه‌نده پاره‌ی یه‌كێتی و هیزی سه‌ربازیی و ئاسایشی یه‌كێتی و به‌شێكی باش له‌ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیان له‌لایه.بهلاَم هیچ كارتێكی ئه‌وتۆی جه‌ماوه‌ریی و سه‌نگێكی وایان له ناو بنكه‌و ناوه‌نددا نییه،ئه‌م باڵه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان "هیرۆ برایم ئه‌حمه‌د" هاوسه‌ری تاڵه‌بانییه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له (خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د،لاهور شێخ جه‌نگی،بافڵ تاڵه‌بانی،عیماد ئه‌حمه‌د،عومه‌ر فه‌تاح ،وهستاحهسهن و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی).مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت له‌گه‌ل ئه‌م هێزه‌بێت و ،ناشیه‌وێ بچێته ژێر باری هه‌رشتێكیان.ئێستا ئه‌م ئاڕاسته‌یه ده‌یه‌وێ پتر ڕه‌گی خۆی له‌جومگه هه‌ستیاره‌كان دابكوتێت.بۆنمونه:به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دلێری سه‌ید مه‌جید نه‌خۆشه،ئاراسی شێخ جه‌نگی له‌ئاینده‌یه‌كدا ده‌كه‌نه به‌رپرسی كۆمپانیای نۆكان و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی .
باڵی دووه‌م: دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌حه،له‌ساته‌وه‌ختی نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانییه‌وه،كێرڤی له‌سه‌ركردایه‌تی و جومگه سیاسیه‌كاندا به‌رزبۆته‌وه،كه‌سانی سه‌ره‌كی له‌م باڵه (حاكم قادر حه‌مه‌جان،ئازاد جوندیانی،مه‌حمود سه‌نگاویی،شێخ جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا،عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا،سه‌لاحی كوێخا ) وه چه‌ند كه‌سێكی تر.
سێهه‌مین،كوتله و بارستایی ناو یه‌كێتی،به‌درێژایی دوای ڕاپه‌رین،له‌حزبێك ده‌چێت له‌ناو حزبێكی تردا، پاره‌و داهاتی سه‌ربه‌خۆ،ڕاگه‌یاندكارو سكرتاریه‌ت و په‌یوه‌ندیی سه‌ربه‌خۆ...هتد. كه ده‌كاته باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی.له‌هه‌موو پرسێكدا ئه‌م پیاوه لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.له‌ئێستادا له‌به‌ر باری ته‌ندروستی له‌وه‌ده‌چێت چانسی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی نه‌بێت.
ده‌كرێت،ئاماژه به باڵ و ئاڕاسته‌ی چواره‌میش بكه‌ین،به‌كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه شانه‌ی نوستووی ناو گۆڕانن،بۆنمونه،یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی گۆڕان گرتویه‌تیه به‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردودا،ئه‌وه‌بووه هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی بدات،بۆیه ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ی ناو یه‌كێتی به‌كارهێناوه،تا فشار بخه‌نه سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
تاڵه‌بانی،باش ئه‌م بالاَنهی ئاراسته ده‌كرد،ئه‌و كه‌سێكی مناوهرهچی بوو،ده‌یزانی چۆن ئه‌م جه‌مسه‌رانه سه‌رقاڵ ده‌كات تامانهوهی خۆی مسۆگه‌ر بكات،.ئێستا به‌نزیكه‌یی (7) مانگه تاڵه‌بانی له نه‌خۆشخانه‌یه له‌ئه‌ڵمانیا،قسه‌و باس له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌یه‌تی،هه‌ریه‌كه له (به‌رهه‌م ساڵه‌ح و عادل موراد و مه‌لابه‌ختیارو كوَسرهت ڕه‌سوڵ) چاویان لهجێگهكهیهتی.پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م جێگه‌یه پێویستی به (4) فلته‌ر یان فاكته‌ری سه‌ره‌كییه:
یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تی و ناوهندو خواره‌وه‌ی یه‌كێتی.
دووه‌م: پشتگیریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا.
سێهه‌م: گڵۆپی سه‌وزی ئێران.
چواره‌م:پارتی و ماڵی بارزانی.
* لێدان له‌هه‌یمه‌نه‌ی حاكم قادر.
حاكم قادر حه‌مه جان،ئه‌و پیاوه‌ی له‌ڕابردوودا پارێزگاری سلێمانی بووه،سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی وبه‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشیش بووه،ئه‌و كه‌سێكه ته‌مه‌نێكی زۆری له‌ناو كایه ئه‌منیه‌كاندا به‌سه‌ر بردووه،به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌بووه‌و هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ڕاپۆرت له‌چاودێریی دارایی ئاماژه به‌تێوه‌گلانی له‌گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی ده‌كه‌ن،بهلاَم ژووره‌كه‌ی ئه‌و له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌یانیه‌وه تائێواره جمه‌ی دێت له‌چینه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی.ڕه‌نگه تاقه به‌رپرسێك بێت كهبهزوترین كات ده‌ست و ده‌نگی كادره‌كان و خه‌ڵكی عه‌وام بیگاتێ.ئه‌م پیاوه (2) گرفتی سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌م : هه‌موو شت له گۆشه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه سه‌یرده‌كات،بێ ئه‌وه‌ی بوعده‌كانی تر ببینی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و گه‌رای خۆی له‌ناو مۆڵ و كۆمپانیاكاندا خستووه.
دووه‌م: ستافی نییه،ستافی ڕاوێژكارو ڕاگه‌یاندكارو....هتد.
هه‌ربۆیه،له‌سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیه‌وه،به‌توندی لێی ئه‌درێت،وێڕای دونیایه‌ك له‌ته‌زویر و ئیش كردن بۆخستنی،كاتێك باڵی یه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره ده‌بینن،شۆكێكی گه‌وره دایاندهگرێت.به‌جۆرێك ده‌نگی یه‌كه‌م هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و ده‌نگی دووه‌م حاكم قادره،هه‌ستی یان كرد یه‌كێتی بنكۆڵ كردووه. بۆیه هه‌رزوو وه‌ستا حه‌سه‌نیان بۆ زیندووكرده‌وه،هانی میدیا ئههلیهكانیان دا ڕاپۆرته‌كانی چاودێریی دارایی بوروژێنن،باسی دیارنه‌مانی تلیاك و هێرۆینی یان له‌ئاسایش خسته ئه‌ستۆ،باسی گه‌نده‌ڵی له‌كڕینی جل و به‌رگ و پۆستاڵیان به‌نهێنی دا به ڕۆژنامه‌كان، فایده‌ی نه‌بو!.تا ئه‌و كاته‌ی زانا حه‌مه‌ساڵه‌حی قایمقامی سلێمانییان بۆ زیندوو كرده‌وه،هه‌رچۆنێك بوو،كارێكی وه‌هایان كرد ده‌ست له‌ئاسایشی گشتی بكشێته‌وه‌و خه‌سره‌وی گوڵ محه‌مه‌د بچێته شوێنه‌كه‌ی.
له‌و ماوه‌یه‌دا،حاكم قادر باش ئه‌یزانی،چه‌ندین هێڵكه‌ی تری له‌سه‌ردا ئه‌شكێنن،بۆیه یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كانی له‌ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئارتی به‌وه وه‌سفكرد،كه: زانا خنكێنراوهو تا بیخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و.!!.مه‌لابه‌ختیارو عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر ئه‌و سێ كه‌سه‌ن كه ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئه‌ده‌ن،یه‌ك كه‌سیان پێكه‌وه قسه‌یان نییه.به‌جۆرێك تا ئه‌وسه‌ری هه‌مانه‌كه له‌مه‌كته‌بی سیاسی‌دا مه‌لا به‌ختیار ته‌نگی به‌حاكم قادر هه‌ڵچنیوه.
* خانه‌قین یه‌كێتی به‌ره‌و كوێ ئه‌بات
خانه‌قینیه‌كان یه‌كێتی یان داپۆشیووه،هه‌موو جومگه سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ده‌سته،یه‌كێتی له‌هه‌موو بادینان یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نییه،له‌خانه‌قین حه‌وت دانه‌ی هه‌یه،له‌كاتێكدا خانه‌قین و سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا تانوسینی ئه‌م شیكارییه كورده‌كان چۆڵی ده‌كه‌ن.ڕیژه‌ی كورد له‌سه‌دا هه‌شتاو حه‌فتاوه بۆ پانزه‌و شانزه دابه‌زیووه،له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، له‌سنوری دیاله‌و،ته‌نها له‌خانه‌قین ده‌نگی (23) هه‌زار كورد فه‌وتا،سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش كورد بوو،خه‌ڵكی خانه‌قین بوو.
ئێستا (مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د به‌رپرسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی و مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌رپرسی ئه‌رشیفكردنی مێژووی یه‌كێتی و وه‌سفیه به‌نی وه‌یس به‌رپرسی مه‌كته‌بی كاروباری شه‌هیدان و بڵێسه جه‌بار فه‌رمان به‌رپرسی سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و،جه‌بار یاوه‌ر ئهمیندارو ووته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌و موحسینی عه‌لی ئه‌كبه‌ر (خاڵی عیماد ئه‌حمه‌د) له‌ئه‌نجومه‌نی بالاَی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و....ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامی مه‌كته‌به‌كان و فه‌وج و لیواكان،حوسه‌ین مه‌نسور له‌یه‌كه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتاو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی سایته‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش خانه‌قینیه.
ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری سیاسی،پێوه‌ر بێت بۆ نیه‌ت و كاری ئه‌مانه،ئه‌وا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌به‌رنامه ویستویانه سیمای شاری سلێمانی بگۆڕن.گه‌یشتون به‌دارو نه‌مام هه‌ڵیان كه‌ندووه،گه‌یشتون به زه‌وی داگیریان كردووه،ژنیان هێناوه‌و تهلاَقیان داوه،په‌لاماری خه‌ڵكیان داوه،ڕه‌نگه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی توڕه‌بونی نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌مان بوبن.
• له‌هه‌موو شوێنیكهو له‌هیچ شوێنێكیش نییه!!.
شه‌كره پیاوێكی نه‌جیبی ڕێكپۆشه،یه‌ك جار چاوت پێی كه‌وت،بڕیار ئه‌ده‌ی جارێكی تر نه‌یبینیته‌وه،چونكه ئه‌وه‌نده ڕێزت لێده‌گرێت،به‌ته‌واوی ئه‌تخاته ژێرباری ئیحراجبونهوه،ئه‌و هه‌سته‌ت لهلادهگۆڕێت كهدهزگای ئه‌منی هی حزبه،به‌ڵكو بۆ پاراستنی خاكی نیشتمانه،سه‌روه‌تی نیشتمانی له‌سه‌ر زار لای ئه‌و ته‌نها "نه‌وت" نییه، مرۆڤیشه.ئه‌و پیاوه ( خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د) ه. ئه‌وه‌نده گونجاوه له‌هه‌ڵس و كه‌وتدا سه‌رت سوڕ ده‌مێنێت ئه‌م هه‌رێمه،به‌رپرسی وای تیایه‌و،له‌م حاڵهشلوق و خراپه‌شدا ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌و (خه‌سره‌و گوڵ) تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له (10/7/2013) وتارێكی پێشكه‌ش كرد،تاقه وێنه‌یه‌كی چییه له گۆگڵیشدا نه‌بوو،له‌لای زۆربه‌ی كادره سه‌ربازیی و كه‌سه‌نزیكه‌كانی خۆی به (سه‌ری ماره‌كه) ناوی ده‌برێت،لهسالاَنی هه‌شتاكانه‌وه له ڕێكخستنه نهینیه‌كانی یه‌كێتیه‌وه،فێری كاری نهێنی و سیخوڕی بووه،ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی یه،نزیكترین كه‌سی ماڵی تاڵه‌بانییه،له‌هه‌موو فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌تێك،له‌هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك،بۆ هه‌موو لیواو فه‌وجێك،له‌به‌رده‌رگای هه‌ر به‌رپرسێك،بۆ چاودێریی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك، بۆ به‌دواكه‌وتنی هه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیرێك،كه‌سێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
بۆیه،ده‌وترێت له‌هه‌موو شوێنێكه‌و له‌هیچ شوێنێكیش نییه،ئه‌و به‌حوكمی پێگه‌كه‌ی و نزیكبونی لهتاڵبانی و خانه‌قینی بونه‌كه‌ی،باشترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و ئیتلاَعات هه‌یه،به‌تایبه‌ت له‌ناوچه سنورییه‌كانی ئه‌مدیوو ئه‌ودیو.هاوڕێی قاسمی سوله‌یمانی و په‌یوه‌ندیی ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ی له‌گه‌ڵ قونسوڵهكانیان هه‌یه.پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌ر كار‌و كرده‌و گورزێكدا له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌ن و كه‌س و بالێك بووه،داڕێژه‌ری پلانه‌كه (خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د) بوبێت.والێی ئه‌دوێن كه وه‌كو شه‌كر وایه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی،بهلاَم كه لێتی دا ،یان ده‌تكوژێت،یان به‌شێوه‌یه‌ك كه تا سالاَنێك نه‌چیته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆت.
ئه‌و له‌هه‌ولێریش هه‌یه،وه‌ك بیردۆزه‌كه‌ی كوانته‌م شوێنه‌كه‌ی جێگیر نییه ،دوو یه‌كه له‌گوندی ئیتاڵی،قسه‌ی كڕینی ئوتیڵ چوارچرای هه‌ولێریش له‌لایه‌ن ئه‌م پیاوه‌وه ده‌كرا،ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم و جیگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی هه‌رێم (مه‌سرور بارزانی ) یه.یه‌كێكه له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی نێچرڤان و فواد حوسه‌ین.چه‌ندین كوَمپانیای كاری خستۆته‌گه‌ڕ،كه كار بۆدهزگاكهی ئه‌م ده‌كه‌ن.
* مه‌لا به‌ختیار یارییه‌كه ناباته‌وه.
مه‌لابه‌ختیار،ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كانی ناویه‌كێتی بووه،ئه‌و به‌رده‌وام یان له‌یه‌كێتی یاخی بووه،یان له‌زینداندا بووه،له‌ئێستادا داشێكی جولاَوی سیاسییه لهناویهكێتی و ده‌یه‌وێ یارییه‌كه بباته‌وه،له‌ساڵی (1983) دوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌پڕێكا هه‌وڵی گرتنی مهلابهختیاریدا،چونكه ته‌قه‌للای جیابونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی كرد‌و ئالاَی شۆڕشی دروستكرد،مه‌لابه‌ختیار (3)ساڵ له‌زینداندا مایه‌وه،شه‌وێكیان كه‌پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی ته‌ماشای یاریی ئۆڵهمپیات ده‌بن،ئه‌و شه‌وه یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو مه‌لا به‌ختیار بوو،بۆیه مه‌لا لابهختیار هه‌ڵدێت و دوایی ده‌یگرنه‌وه،پێده‌چێت هه‌رئه‌مه‌ش وای كردبێت تاهه‌نووكه وه‌رزش و ئۆلۆمپیات له‌ژێر چاودێری قه‌ڵه‌مه سه‌وزه‌كه‌ی ئه‌ودابن.دواتر مه‌لا به‌ختیار كه‌ئازاد ده‌بێت بڕیارئه‌دات بچێته ناو زه‌حمه‌تكێشان و ئێنجا پێچ باته‌وه بۆناو یه‌كێتی،چونكه ئه‌و كارێكی كرد بوو،وه‌ها ده‌ستی سوتابو كهپێناچێت ببڕای ببڕ ده‌ست بۆ كارتی وا بباته‌وه. ئیدی تێگه‌یشت ، بۆئه‌وه‌ی خاوه‌نی پێگه بێت ئه‌بێت یه‌كێتی بێت و سه‌ر بهتاڵهبانیش بێت.له چوار قسه سیانی باسی مام جه‌لال بكات.ئێستا تاڵه‌بانی له‌گۆڕه‌پانه‌كه نییه،تۆبڵێی مه‌لابه‌ختیار پابه‌ندی چی بێت.؟
ئه‌و ویستی،به‌هه‌موو توانای خۆی دژی گۆڕان و نه‌وشیروان بوه‌ستێت،چونكه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان یه‌كێتی بوایه یان بگه‌ڕایه‌ته‌وه ئه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌بوو سهیربكا،كه‌چی ئێستا ئه‌م (3) باڵه به دونیایه‌ك سه‌رو قاچه‌وه،زیندو بونه‌ته‌وه،وێڕای كه‌موكورتی و فه‌زاحه‌ت و بارودۆخی ناهه‌مواری ناوچه‌كه‌ش.
ئه‌گه‌رچی،مه‌لا به‌ختیار ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی خسته ژێر چاودێریی و ڕكێفی خۆیه‌وه،ئیمزای ئه‌و نه‌بێت یه‌ك ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند چییه نهدائهنرێت نهبهرزدهكرێتهوه،چوو بۆ توركیا چوار هوتفی كێشا‌و په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كان و سۆشیال دیموكراتی هێنایه ژێر به‌رپرسیارێتی خۆی،بووه‌ته به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش تاكاندیجهكان به‌دڵی ئه‌وبن.بهلاَم ئه‌م وێستگه‌یه‌ی ئێستا مه‌لابه‌ختیار تیایه‌تی له‌كۆتاییدا دوا وێستگه‌ی كاری سیاسیه‌تی و ئه‌بڕێته‌وه.