15/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران: سه‌رۆك و هه‌ردو جێگره‌كه‌ى هه‌ڵبژارد
پاش چه‌ندجارێك دواخست، دواجار ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبو يه‌وه وسه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى هه‌ڵبژارد.
به‌گوێره‌ى ده‌ستورى عێراقى ده‌بێت، له‌يه‌كه‌م دانيشتنيدا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى بۆخۆى هه‌ڵبژێردرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشتر لايه‌نه سياسيييه‌كان لاى خۆيانه‌وه ڕێكه‌وتنيان ئه‌نجامدا وكانديده‌كانيان بۆ پۆسته‌كان ديارى كردبوو.
سه‌رۆكى ءنجومه‌نه‌كه پشكى سوننه و جێگرى يه‌كه‌م بۆشيعه‌و هه‌رچى له‌جێگرى دووه‌ميشه پشكى كورده.
سه‌ليم جبورى وه‌ك تاكه كانديدى سوننه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنێكى نهێنيدا ڕاسته وخۆدا وبه‌ده‌گى 194 وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
هه‌رچى له دوو جێگره‌كه‌شيه‌تى، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى كاتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌يه‌كه‌وه كانديدى هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ى خسته ده‌نگدان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك هۆشدارييان دايه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌ى كه له‌په‌يڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه هاتووه پێويسته به‌جيا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوو جێگره‌كه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رچى ئيبراهيم جه‌عفه‌رى به پێى ده‌ستور ڕايگه‌ياند، هيچ كێشه‌يه‌ك دروست ناكات، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ڕايانگه‌ياند، له‌په‌يڕه‌وى ناوخۆ به‌جۆرێكه هاتووه و له‌ده‌ستوريش به‌حۆرێكى ديكه.
له‌كاته‌دا په‌نابرايه به‌رئوسامه نوجه‌يفى سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مان و ناوبراو ڕايگه‌ياند، ئه‌وا له‌خولى پێشوو به‌جيا پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌يان ئه‌نجام داوه، هه‌ربۆيه سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان له‌و بڕياره‌ى پاشگه‌ز بوويه‌وه و هه‌ڵبژاردنى دوو جێگره‌كه‌ى له‌دوو پرۆسه‌ى جيادا خسته ده‌نگدانه‌وه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى كانديدى شيعه‌كانبوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، و له كاتێكدا كه‌س چاوه‌ڕانى نه‌ده‌كرد، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى خۆى وه‌ك كانديد ڕاگه‌ياند بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆمى ئه‌نجومه‌نه‌كه و پاش ده‌نگدانيش خۆى كشانده‌وه، وحه‌يده‌ر عه‌بادى وه‌ك جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.
هه‌رچى له پۆستى جێگرى دووه‌ميشه پشكى كوردبووه وبه‌پێى زانيارييه‌كانيش پێشوه‌خت ڕێكه‌وتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا كراوه ئه‌و پۆسته بدرێته بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
لاى خۆيشيه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئارام شێخ محمدى وه‌ك تاكه كانديدى خۆيى بۆ ئه‌و پۆسته ديارى كرد، له‌هه‌ڵبژارجنه‌كه‌شدا ناو براو وه‌ك جێگرى دووه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێى ده‌ستوريش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى بۆ پاڵێوراوێك سه‌رۆكى كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت.