16/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆغان: دەبێت گەمارۆكانی سەر غەزە هەڵبوەشێنرێتەوە
بە ئاماژەی ئەوەی دەوترێت لە قاهیرە ئاگر بەستێكی دیكە لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین رابگەێندرێت، سەرۆك وەزیرانی توركیا جەخت لەوە دەكاتەوە، ئاگر بەست بەتەنها بەس نییە و دەبێت گەمارۆكانی سەر غەزە هەڵبوەشێنرێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەێنێت" ئاگر بەست بەتەنها بەس نییە و دەبێت گەمارۆكانی سەر غەزە هەڵبوەشێنرێتەوە." پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری دەربارەی پێشنیازی میسر بە مەبەستی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین وتبووی" ئەو پێشنیازەی میسر بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژی، ئارامی بۆ ناوچەكە دەستەبەر كرد." جۆن كیری دەشڵێت" ئێمە داوامان لە هەردوو لایەنی ئیسرائیل و فەلەستین ئەوەیە ئەو پێشنیازەی میسر بۆ ئاشتەوایی قەبوڵ بكەن." لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرشی موشكی ئیسرائیل و فەلەستینەوە زیاتر لە ١٥٠٠ كوژراو و بریندار لە هەردوولا هەبووە.