16/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌يرانى دارايى پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيشى شكست پێهێناوه
به‌هۆى ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى چه‌ندين مانگه به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، چه‌ندين پرۆژه شكستى هێناوه، له‌و نێوه‌نده‌شدا پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوارييه‌كانى حكومه‌تيش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و قه‌يرانه.
به‌پێى هه‌واڵێك له‌ماڵپه‌ڕى هاتوچۆی سلێمانی، بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى ناوچه‌قى شاره‌كان، له‌به‌رنامه‌يدا هه‌بووه هێڵى ترام له‌سلێمانى وهه‌ولێر له‌گه‌ڵ دهۆك، جێبه‌جێ بكا، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و قه‌يرانه‌ى ڕوبه‌ڕى هه‌رێم بوه‌ته‌وه ئه‌و پڕۆژه‌يه جێبه‌جێ ناكرێت.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، پرۆژه‌كه بۆ هه‌ر شارێك بڕى یه‌ك ملیار دۆلاری ده‌وێت.
له‌جێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌يه، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه وگه‌ياندن، پاسی گه‌وره‌ی مۆدێل نوێ ده‌ھێننه شاره‌كانه‌وه كه پێیان ده‌وترێت "پاسی ئۆكۆردیۆن"ی.
پرۆژه‌ى "سيتى پاس" له‌شاره‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك پاسی مۆدێل نوێ ده‌ھێندرێن.