له‌كه‌ركوك، شه‌ڕى نێوان داعش وپێشمه‌رگه‌يه‌
16/07/2014 نوسەر: bzavpress

له‌كه‌ركوك، شه‌ڕى نێوان داعش وپێشمه‌رگه‌يه‌


لە خۆرئاوای شاری كەركوك و لە سنوری" مەكتەب خالید" لە نێوان پێشمەرگەو چەكدارانی داعشدا شەر دەستی پێكردەوەو سەرچاوەیەكی ئاگاداریش رایدەگەیەنێت شەرەكە بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە خەندانی راگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ  چوارشەممە لە سنوری مەكتەب خالید كە دەكەوێتە خۆرئاوای شاری كەركوكەوە شەر لە نێوان چەكدارانی داعش و پێشمەرگەدا روویداوە".

وتیشی،" بە پێی زانیارییەكان  هێزەكانی  پێشمەرگە بە توندی وەڵامی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و لە چەكدارانی داعش كوژراو و بریندار هەی".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای شەڕەكە لەوەوە دەستی پێكردووە كە چەكدارانی داعش بە نیازی هەڵكەندنی خەندەق بوونە و هێزەكانی پێشمەرگەش رێگرییان لێكردوون .

هەروەها چەكدارانی داعش چەند گوللە هاوەنێكیان هاویشتووەو بە هۆیەوە لە هێزەكانی پێشمەرگەش بریندار هەیە.