19
ڕووژوو به كوردی
یه‌كێك له ئه‌ركه ڕاوه‌ستاوه‌كانی ئیسلام، ڕۆژووگرتنه، په‌یامی ڕۆژووش هه‌میشه نوێیه و نوێده‌بێته‌وه له موماره‌سه‌كردنیدا، نهێنی و ئاشكرایی هیدایه‌ت و سه‌ركه‌وتنی مرۆڤی پێیه، له هه‌مانكاتدا یه‌كبوونی مرۆڤایه‌تی له خۆدیدا هه‌ڵگرتووه به بڕیاری بڕاوه و ڕوون و ئاشكرا، دره‌خه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پایه‌به‌رزیی و ئیمانداریی و خۆشه‌ویستییه، له هه‌مانكاتدا جیاكردنه‌وه و درووخستنه‌وه‌ی چه‌وتیی و بێ بڕوایی و لائیمانییه، ئه‌ركێكی گشتییه بۆ مافێكی فه‌ردیی و گشتی تر، ئه‌ركێكی تایبه‌ت و گیشتییه بۆ مافێكی تایبه‌تیی و گشتیی تر، چه‌نده تایبه‌تییه ئه‌وه‌نده‌ش گشتییه، چه‌نده گشتییه ئه‌وه‌نده‌ش تایبه‌تییه، هه‌لاَوێر و هه‌ڵگۆزی هه‌یه، هه‌لاَوێر بۆ ده‌رخستنی مرۆڤی باش و گه‌ردوونیی، هه‌ڵگۆزی هه‌یه بۆ دورستكردنی مرۆڤی خاوه‌ن هیمه‌ت و قیمه‌ت، جاویدانی ده‌به‌خێشت، له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی لێیی دوور بێت و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت له ئیمان ده‌رده‌چێت، ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌بوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ده‌بێته ڕه‌فیقی شه‌یتان، ئه‌و هه‌لاَوێر و هه‌ڵگۆزه وه‌ك فیلته‌رێكی خودایی وایه، بۆ جیاكردنه‌وی حه‌ق له ناحه‌ق، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕاستی له چه‌وتی، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سروتی خودایی و چه‌واشه‌كارییه‌كانی شه‌یتان!.
هه‌رچه‌ند ڕۆژوو بۆ مرۆڤایه‌تییه به‌لاَم ئه‌ركێكی فه‌ردانییه، چه‌ند گشتیی و گشتگیره و پامێكی گشتێنراوه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌لاَم له جێبه‌جێكردنیدا ده‌بێته‌وه به ئه‌ركێكی تایبه‌تی و فه‌ردیی، تا لێیوه فێربێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی تیابه‌تیدا پێشێلی مافی گشتی نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی فێر بین له وه‌رگتنی پامێكی گشتیدا پێشێلی مافی فه‌ردی نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی فێر بین په‌یامێكی گشتی له‌وجۆره‌ی وه‌ك ڕۆژوو چه‌ند تایبه‌تێتی و چه‌نده گشتێتی تێدایه، شتێك به‌ناوی بۆ مرۆڤایه‌تی و هێنده‌ش تایبه‌تیی و ئیمتیازبه‌خشن، شتێك بۆ تاكتاكی مرۆڤه‌كان و هێنده‌ش به‌خته‌وه‌ری به‌خشین بۆ گشتی.
سه‌یره له‌مڕۆدا مرڤ هه‌بێت باوه‌ڕی به ڕۆژوو نه‌بێت، له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ر دین و مه‌زه‌هه‌بێكی ئاینی بێت، ده‌بێت باوه‌ڕی به ڕۆژوو هه‌بێت، چونكه له هه‌موو ئه‌و دینه ئاسمانیانه‌دا ڕۆژوو ئه‌ركێكی ڕاوه‌ستاو و سه‌ره‌كی ئاینه‌كه‌یان بووه، ئیسلام زیاتر گشتاندی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زیاد بۆ سوودی تاك و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ، ئیسلام زیاتر ڕێكخه‌ر و به‌هێزكه‌ری ئه‌و په‌یامه ئاسمانییه بوو كه دواپه‌یام و گشتگیره بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
كێ دژایه‌تی بكات ده‌رئه‌نجامی تڕۆبوونه و كێش له‌گه‌ڵیدا بژی و بمرێ براوه‌ی براوه‌كانه.