04/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالكی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی میسر ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكی كاتی میسر كرد و رایگه‌یاند: له‌م كاته‌دا له‌پاڵ گه‌لی میسر ده‌وه‌ستین و پاڵپشتی له بڕیاره‌كانی ده‌كه‌ین.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:
نوری مالكی له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا دڵنیایی خۆی پیشانداوه له‌وه‌ی گه‌لی میسر ئه‌م بارودۆخه تێده‌په‌ڕێنێت و رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه و جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشدا هاتووه: ئێمه دڵنیاین له جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی گه‌لی میسر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێوه، هه‌نگاوی باش ده‌نێت و ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خت و به‌ده‌ستهێنانی سوده نیشتمانیه‌كانی گه‌لی میسر.
جێی ئاماژه‌یه دوای پێدانی 48 كاتژمێر بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كانی میسر شه‌وی رابردوو شه‌ممه سوپای ئه‌و وڵاته به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ( محمه‌د مورسی) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی له‌سه‌ر كار لابرد و (عه‌دلی مه‌نسور) ی سه‌رۆكی دادگای ده‌ستوری میسری تا كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له میسر، له‌سه‌ر حكوم دانا.