سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، ئاشكراى كردووه، پاش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى وێنه‌ران، له‌ئێستادا كۆده‌نگييه‌ك له‌ئارادايه بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت. وئه‌و سه‌رچاوه‌يه دابه‌شكردنى پۆسته‌كان به‌م شێوه‌يه باس ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "شه‌فه‌ق نیوز" بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق‌و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ڕێكه‌وتون، به‌جۆرێك له‌حكومه‌تی داهاتودا پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێته‌وه به‌كورد‌و له‌ئێستاشدا كورد هه‌ریه‌كه له " به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و نه‌جمه‌دین كه‌ریم" ی بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكردوه، به‌گوێره‌ی ڕاوبۆچونی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانیش "به‌رهه‌م صاڵح " چانسی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی زیاتره".
له‌باره‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى ئێستاوه ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراى كردوه، " نوری مالكی ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رنه‌گرێته‌وه، ئه‌وا پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار وه‌رده‌گرێت".
له‌باره‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانيشه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراى كردووه، ئه‌و پۆسته پشكى ده‌وڵه‌تى ياسايه، پێده‌چێت، ده‌وڵه‌تى ياسا حسێن شه‌هرستانى ، له‌شوێنى ماليكى بۆئه‌و پۆسته كانديد بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ڕايشى گه‌ياندووه، پۆستى وه‌زيرى ده‌روه‌وه ده‌درێته سوننه وهۆشيار زێبارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێستا ده‌بێته جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.