17/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
يه‌كێتى، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌كشێنێته‌وه
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ "سپى ميديا"، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى بڕيارى داوه، نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌خۆ كانديد كردن بۆ سه‌رۆك كۆمار بكشێنێته‌وه.
ئه‌م بڕياره‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى له‌كاتێكدايه، دوێنێ وپاش ئاواڵابوونى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بهبێگهڕانهوه بۆ حيزبه‌كه‌ى خۆى كانديد كرد، له‌كاتێكدا حيزبه‌كه‌ى ئه‌وى وه‌ك يه‌كێك لهڕكابهرهكان ده‌ستنيشان كردووه.