له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌كانى قۆناغى 12 ئاماده‌يى و پيشه‌ييه‌كانى ڕاگه‌ياند.
پشتيوان صادق، وه‌زيرى په‌روه‌رده له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانييه‌دا، ئاشكرايشى كرد، ئه‌م شه‌و پاش كاتژمێر 10 نمره‌ی قوتابيان وخوێندكاران له‌سایتی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ى ئه‌و قوتابيانه‌ى ئه‌مساڵ به‌چداريان له‌ئه‌زمونه‌گشتيه‌كاندا كردووه، وه‌زيرى په‌روه‌رده ڕايگه‌ياند، ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له به‌شی زانستی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه 50 هه‌زار و 930 خوێندكار بووه، بۆ به‌شی وێژه‌ییش 44 هه‌زارو 249 خوێندكار بووه، له پیشه‌ییه‌كانیش 3 هه‌زارو 489 خوێندكار به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه، كۆی گشتی به‌شداربوانیش 98 هه‌زارو 168 خوێندكار بووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رێژه‌ی ده‌رچوون بۆ خوێندكارانی به‌شی زانستی 25،5% و بۆ وێژه‌ی 23،23% و له پیشه‌ییه‌كانیش 32،78% بووه، تێكڕای ده‌رچووانیش ده‌كاته رێژه‌ی 24%.
هه‌ر سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوى كرده‌وه، هه‌ژمارى نمره‌ى 10 و11 بۆ پۆلى 12 به‌شێوه‌ى ئيختيارى ده‌بێت، بۆ قوتابيان وخوێندكاران.