18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانى توركيا، ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى ئيسرائيل ده‌كات
شه‌وى ڕابردوو په‌رله‌مانى توركيا، گردبونه‌وه‌يه‌كى له‌به‌رده‌م باڵيۆزخانه ئيسرائيل، له‌ئه‌نقه‌ره ڕێكخست.
نزيكه‌ى 300 په‌رله‌مانتارى توركى له‌ليسته‌كانى"داد‌و گه‌شه‌پێدان وئۆپۆزسيۆنى گه‌ل" گردبونه‌وه‌يه‌كيان له‌به‌رده‌م باڵيۆزخانه ئيسرائيل له‌و وڵاته ڕێكخست.
په‌رله‌مانتاران، به‌وتنه‌وه‌ى دروشم، ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى ئيسرائيليان كردووه بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌زه.
زياتر له‌هه‌فته‌يه‌كه، پێكدادان له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستينى وسوپاى ئيسرائيلى ده‌ستى پێكردووه و به‌وهۆيه‌شه‌وه قوربانييه‌كى زۆرى لێكه‌و تووه‌ته‌وه.
قوربانييه‌كان زياترر كه‌سانى مه‌ده‌نين و"ژن ومنداڵ" زۆرينه‌ى پێكده‌هێنن.
سوپاى ئيسرائيلى له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ى ئاسمانى، وشكانى، ده‌ريايى هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌رتى غه‌زه به‌ئامانجى له‌ناوبردنى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس.
سات به‌سات، قوربانيانى ئه‌و شه‌ڕڕه، به‌رز ده‌بێته‌وه وپێده‌چێت كاره‌ساتێكى مرۆيى له‌و ناوچه‌يه‌دا بخولقێت، به‌وه‌ى هه‌موو ڕێگه‌يه‌ك له‌خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌يه گيراوه وبه‌پێى دوايين زانيارى جگه‌له موشه‌كبارانى ناوچه‌ى نيشته جێبوون، نه‌خۆشخانه وبيناحكومييه‌كان كراون به‌ئامانج.
له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه توركيا هه‌ڵوێستێكى توندى به‌رامبه‌ر ئيسرائيل هه‌بووه، وله‌ئێستاشدا حكومه‌تى ئيسپانيا له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌يه‌وه داواى له‌ئيسرائيل كردووه، شوێنه مه‌ده‌نييه‌كان به‌ئامانج نه‌گرێت.