18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سه‌ر ڕه‌وشى غه‌ززه جيهان هاته ده‌نگ
وا بۆ دوو هه‌فته ده‌ڕوات، له‌سه‌ر هێرشى سوپاى ئيسرائييلى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه، و قوربانييه‌كانيش، به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕۆن.
چهنديت وڵات بۆ ئيدانه كردنى ئه‌و هێرشه وكوژرانى سه‌دان وبريندارانى هه‌زاران هاوڵاتى غه‌ززه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و وڵاتانه‌ى خۆپيشاندانيان كردووه
توركيا، ماليزيا، ميسرِ, ماڵاتا، بهنگلادژ، يه‌مه‌ن، ئه‌ڤغانستان، سودان.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه وڵاتى يسپانياش به‌شێوه‌يه‌ك له‌شێوه‌كان هاتوه‌ته ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى دژ به‌خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ده‌كرێت و جكومه‌تى ئه‌و وڵاته ڕايگه‌ياندووه، پێويسته ئيسرائيل، ڕێز له‌هاوڵاتيان و شوێنه مه‌ده‌نييه‌كان بگرێت.
له‌ئێستاشدا، ئه‌نجومه‌نى ئاسايش سه‌رقاڵى ڕێكخستنى كۆبونهوهيهكه له‌باره‌ى ڕه‌وشى غه‌ززه وكهوتنهخوارهوهى فڕۆكه ماليزييهكهى دێنێ.