18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مام جه‌لال تواناى قسه‌كردنى هه‌يه
به‌پێى لێدوانى ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى مام جه‌لال تواناى قسه‌كردنى هه‌يه.
ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕايده‌گه‌يه‌نێت، "ئێمە تاڵەبانیمان نەبینیوە، بەڵام بەگوێرەی كەسە نزیكەكانی بەتایبەت د. نەجمەددین كەریم، پزیشكی تایبەتی، مام جەلال دەتوانێت قسەبكات، سێ رۆژ پێش ئێستا لای جەنابیان بووین تەلەفۆنی بۆ مام جەلال كرد و قسەی لەگەڵ كرد".
له‌لايه‌كى تره‌وه پزيشكه تايبه‌ته‌كه‌ى "نه‌جمه‌دين كه‌ريم" سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى تاڵه‌بانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت، "تەندروستی تاڵەبانی زۆر جێگیرەو كێشەی تەندروستی نەماوە، ئەوەی هەیە وەك هەر كەسێكی بەتەمەن كە تووشی نەخۆشییەكی وا گران دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكیدایە".
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارييه‌كانى يه‌كێتى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سكرتێرى حيزبه‌كه‌يان، عه‌دنان موفتى ڕايگه‌ياندوه،" هەموو ئامادەكارییەكانی تەواوكراون و ئەوەی پێویستیش بووبێت مەكتەبی سیاسی كردوویەتی لە ئامادەكارییەكان، سەرەتا تیمێكی پزیشكی لە ئەڵمانیاوە لەگەڵ دێت كە لەوێ سەرپەرشتی چاكبوونەوەیان دەكرد تاوەكو باری تەندروستی بەتەواوی جێگیردەبێت".
عه‌دنان موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ڕايشى گه‌ياندووه،"مام جه‌لال ئاگاداری دوایین رووداوەكانە و تێدەگات، دەتوانێت وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە و كەسی بەرامبەر تێبگەیەنێت".