بڕيار وايه سبه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رێمى كوردستان وتائێستاش بارزانى هه‌ڵوێستى له‌و باره‌يه‌وه ڕانه‌گه‌ياندووه.
ئه‌گه‌ر چى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى كۆمار و سكرتێرى يه‌كێتى، له‌پێشتر هاوبه‌شى ساسى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى پارتى بووه، به‌ڵام ناوبراو تائێستا له‌باره‌ى گه‌ڕنه‌وه‌ى تاڵه‌بانييه‌وه هيچ هه‌ڵوێستێكى نه‌وك سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌وه‌ك سه‌رۆكى پارتى ڕانه‌گه‌ياندووه.
نه‌بونى هه‌ڵوێستى بارزانى له‌كاتێكدايه سبه‌ى تاڵه‌بانى ده‌گاته‌وه هه‌رێمى كوردستان وئه‌وه‌ش پاش نزيكه‌ى دووساڵ له تێكچونى بارى ته‌ندروستى تاڵه‌بانييه‌وه دێت.