18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یوفا سزای كارته زه‌رده‌كانی له یانه پاڵه‌وانه‌كان ئاسانتر كرد
له به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانان و له پاش به‌شدار نه‌بوونی (چابی ئه‌لۆنسۆ)ـ مه‌دریدی له فایناڵی یانه پاڵه‌وانه‌كانی (لیشبۆن) له وه‌رزی ڕابردوو به‌هۆی وه‌رگرتنی سێیه‌مین كارتی زه‌رده‌وه له یاری پێش كۆتایی دژی "بایرن میونشن".
ڕۆژنامه‌نوس و كه‌سایتیه ئیسپانیه‌كان هه‌ستان به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان له گشت ئه‌و یایزانانه‌ی كه له یاری كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا به‌شدار نه‌بوون به‌هۆی كارتی زه‌رده‌وه ، وه له‌ناویاندا له دیارترینیان (پۆڵ سكۆڵز و ڕۆیی كین) له یانه‌ی مان یونایتد به‌دی ده‌كران له فایناڵی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ساڵی 1999 ، وه له پاشانیشدا هه‌ر یه‌كه له (ڕاول مێرێلێس و ڕامیرێس و ئیڤانۆڤیچ) له چێڵسی و (ده‌یڤد ئه‌لابا و باردشتۆبه‌ر و لویس ڤۆستاڤۆ) له بایرن میونشن له فایناڵی ساڵی 2012 ـه‌دا ، ئه‌م هۆكاره ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه تا وایی لێهات یوفا پێداچوونه‌وه به یاساكانی بكات و به‌م پێیه‌ش گشت كارته زه‌رده‌كان له‌پاش قۆناغی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ده‌سڕێنه‌وه.
له پاش توێژینه‌وه‌یه‌كی یوفا له باره‌ی به‌شداری كردن و نه‌كردنی یاریزانان له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه شه‌قامی وه‌رزشی پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی كارته زه‌رده‌كاندا بكاته‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له پاش كۆبونه‌وه‌ی یوفا به فه‌رمی ڕاگه‌یانرا : بۆ وه‌رزی نوێی جامی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گشت كارته زه‌رده‌كان له‌پاش قۆناغی چاره‌كی كۆتایی ده‌سڕێنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانان.