19/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵه‌بانى سهيارهيهكى تايبه‌تى بۆ دروست كراوه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى ده‌گاته‌وه هه‌رێمى كوردستان، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌يه‌كێتى نيشتيمانى ورده‌كارى ئاماده‌كارييه‌كان بۆگه‌ڕانه‌وه‌ى سكرتێرى حيزبه‌كه‌يان ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌يه‌كێتى نيشتيمانييه‌وه ڕايگه‌ياندووه،" ئاماده‌كاری كراوه بۆ هاتنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ كۆشكه‌كه‌ی له ده‌باشان، به جۆرێك رێكخراوه له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستی ئه‌ودا رێك بكه‌وێت و بتوانێت به ئاسانی تیایدا هاتوچۆ بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بهخهندانى ڕاگه‌ياندووه،"وتیشی: "ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیانه‌وه بۆ مام جه‌لال دروستكراوه كه تایبه‌ته به ته‌ندروستی ئه‌و و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌وه سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال له شاره‌كانی هه‌رێمدا هاتوچۆی پێبكات".
جه‌لال تاڵه‌بانى به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه بۆماوه‌ى زياتر له18 مانگه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌و چاره‌سه‌رى پزيشكى وه‌رده‌گرێت.