19/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆکه مالیزیه‌که چاره‌سه‌ری ئایدزی تێدابووه
هێدى هێدى نهێنى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ماليزييه‌كه ئاشكراده‌بێت، چاودێران پييان وايه هۆكارى خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌يه، له‌وڵاتى ئۆكرانياوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپى ڕه‌وشى ئه‌و وڵاته.
ئه‌و فڕۆكه‌يه، زياتر له 300 سه‌رنشينى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هه‌ڵگرتبوو وله‌نێويشيدا 100 زاناى بوارى نه‌خۆشى ئايدزى تێدابووه، و به‌ره‌و کۆنگره‌ی چاره‌سه‌ری ئایدز ده‌چون له ئوسترالیا .
كلیڤ ئاسپین، لێكۆڵەرەوەیەكی نەخۆشیی ئایدزە و دەڵێت،" ئەوانەی لەو رووداوە مردن باشترین و زیرەكترین كەسی بواری لێكۆڵینەوە لە ئایدز بوون هەندێكیان هەموو ژیانی خۆیان بۆ كاركردن دژی ڤایرۆسی ترسناكی HIV تەرخانكردبوو".
تریفۆر ستراتۆن لێكۆڵەرەوەیەكی دیكەی ڤایرۆسی HIV ، كە خەڵكی كەنەدایە بە ABC راگەیاندووە، "لێكۆڵەرەوەكان زۆر نزیكببوونەوە لە دۆزینەوەی ڤاكسینێك دژی ڤارۆسی HIV كە هۆكاری نەخۆشی ئایدزە".
ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌يه ده‌شڵێت،"رەنگە چارەسەری نەخۆشیی ئایدز لەنێو فڕۆكەكەدا بووبێت".