20/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیمارات هه‌وڵی جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان ده‌دات
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ته‌و‌اوكردنی پرۆژه‌كانی دژ به‌ئیخوان و ته‌وژمی ئیخوانی ئیمارات و میسر‌و ته‌واوی جیهانی ئیسلامی و په‌رده‌پۆشكردنی كاری سه‌ركوتكاریی ده‌سه‌ڵاتدارنی عه‌ره‌ب،ئیمارات كۆنگره‌یه‌كی سازدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی پشتگیری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی سیسی و لایه‌نگر به‌ئیماراتن،له‌وانه شێخی ئه‌زهه‌ر و سالم عبدالجلیل و ئه‌حمه‌د كریمه‌و له‌وانه‌ش عه‌مرو خالید و بن بیه كه پێشتر جێگری دكتۆر یوسف قه‌رزاوی بوو له‌و یه‌كێتیه ده‌ستی كێشایه‌وه‌و ئێستا له‌ئیمارات ده‌ژی و ئه‌و زانایانه‌ی لایه‌نگر به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و سه‌رانی عه‌ره‌ب رێكخراوی(ئه‌نجومه‌نی دانایانی موسڵمانانیان)پێكهێناوه وه‌ك جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان و بن بیه رایگه‌یاند كه ئامانجیان په‌یڕه‌كرد ئاراسته‌یه‌كی وه‌سه‌تیه‌ته‌و دژ به‌تووندڕه‌وی،هاوكات به‌توندڕه‌وی مه‌به‌ستیان به‌ئیخوانه‌و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی ئیخوانه‌كانیان به‌تووندڕه‌وی داناوه له‌كاتێكدا خۆپیشاندانی ئیخوانه‌كان دژ به‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و له‌سه‌ر كارلابردنی دكتۆر موحه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر بووه‌و ساده‌ترین مافێكه داوایانكردووه‌و نمونه‌ی عه‌لی جومعه‌ی موفتی پێشووی میسر‌و سه‌رانی زانایانی ئه‌زهه‌ر بوون بانگه‌وازی خوێنڕشتنی خۆپیشانده‌رانیان ده‌كردو پشتگیری سوپای میسر بوون له‌هه‌وڵه‌كانی سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زاییه‌كان.