به‌پێی لێدوانی كه‌سوكاری مام جه‌لال، تاڵبانی ئاگای له‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی نییه، بۆ دیاری كردنی دوو كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی ئاگاداربوونی له‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌وه‌ی دوو كاندیدی دیاری كردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ڕایگه‌یاندووه، مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئاگای له‌هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه نییه.
ئاراس شێخ جه‌نگی له‌باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانیشه‌وه، به ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تی، ڕاگه‌یاندووه، "مام جه‌لال له‌ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی زۆرباشه‌و ده‌توانێت به‌پێ بڕوات و خواردنیشی سروشتی و ئاساییه".
شه‌وی ڕابردوو، ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتیمانی بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و فوئاد مه‌عسومی به ره‌سمی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه.