له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل ڕايگه‌ياندووه، بۆ به‌رگرى كردن له‌خۆمان شهڕدهكهين.
پاش به‌شدارى كردن له‌ڕێوڕه‌سمى ناشتنى ته‌رمى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى، بنيامين ناتانياهۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياندووه، "ئه‌و كاره‌ی دەستمان پێكردوە، ده‌یگه‌یه‌نینه ئامانج و سەقامگیری لە باشووری وڵات ده‌پارێزین. پێویسته بۆ رۆژانی سەخت و ناخۆش هەموومان وەك ئەمرۆ بەهێزبن. بۆ بەرگریكردن له خانووی خۆمان شه‌ڕ دەكەین. هێزەكانمان لە گۆڕه‌پانی جەنگ بە شێوازێكی باش مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. پێویستە سەربازانی ئیسرائیلی بزانن كە خەلكی ئیسرائیل پتشگیری و دوعایا بۆ ده‌كات".
نەتانیاهۆ ئاماژه‌ی به پشتگیری وڵاتانی نێودەولەتی بۆ ئیسرائیل كرد و ڕايگه‌ياند، "وڵاتانی فەڕەنسا، ئەمریكا، ئەڵمانیا و كەنەدا ئاشكرایانكرد كە ئیسرائیل مافی خۆ پاراستنی هەیە. بەرپرسی ئەم شەڕ و پێكدادانە حەماسە".
دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، نووسینگەی ناتانیاهۆ ئاشكرایكرد كە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دێڤد كامیرۆن پشگیری لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئیسرائیل دەكات.
زياتر له‌دوو هه‌فته‌يه شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان سوپاى ئيسائيلى وحهماسى فه‌ڵه‌ستينى ده‌ستى پێكردووه، وقوربانيهكى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كهزۆربهيان كه‌سانى مه‌ده‌نين.