له‌قاوه‌خانه‌ی كلتوری شاری سلێمانی، مه‌راسیمی ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه به‌رێوه‌چوو، خه‌لاتیش دابه‌شی دوو رۆژنامه‌نووس كرا.
كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌قاوه‌خانه‌ی كلتوری شاری سلێمانی، مه‌راسیمی ساڵیادی تیرۆری رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حه‌مه) به‌رێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی حزبی‌و حكومی ئاماده‌بوون له‌وانه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و چه‌ندان په‌رله‌مانتاری كوردستان.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به وتارێكی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا دووباره داوای دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی تیرۆری سۆران‌و به‌دادگایی كردنیانی كرد.
هه‌روه‌ها كورته‌یه‌ك له‌ژیانی سۆرانی مامه حه‌مه پێشكه‌شكراو به‌رهه‌م‌و چالاكییه‌كانی خرایه‌ڕوو، دواتریش وتاری لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان خوێنرایه‌وه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوونی دادگاكان كرایه‌وه.
پێش كۆتایی هاتنی مه‌راسیمه‌كه‌ش خه‌ڵاتی شه‌شه‌مین ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه به‌خشرایه هه‌ریه‌كه‌له (كامه‌ران نه‌جم)ی رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو لای هێزه‌كانی داعش‌و ره‌حمان غه‌ریبی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان.
سۆرانی مامه حه‌مه یه‌كێك بوو له‌رۆژنامه‌نووسه بوێره‌كانی كوردستان‌و له 21ی ته‌موززی ساڵی 2008 له‌شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو شه‌هید كرا‌و تا ئێستاش بكوژانی ده‌ستگیر نه‌كراون.
د.ع