ئـه‌و نـیـشـتـمانــهی عـاشقـانـی خـوا
ئـه‌و خـاكـه جــوانـهی پـڕ شـهوقـی بڕوا
ئێستا بـه چــهشنـی كــوانووی ئـاگـره
بـهلاَم سـه‌یـری كــهن چــهنـدخـۆڕاگره !
غــهززهكـه نـوقـمـی دوكـهڵ و خـوێنـه
ســیمای بـبیـنن ویــژدان هــهژیـَنـه
تـهمـاشـا بكـه‌ن چــۆن خـاك دهسـووتێ !
بـۆنـی فـرمیـَـسـك و بـۆنـی مه‌رگ دێ
منـدالاَنـــی پـاك جــوان و وردیـلـه
دڵ سـپـی چــهشـنـی ڕۆحی پـهپوولـه
لـهســهرشـۆستهكـان دیارن پیـَخـاوسـی
دهگـریـن بیـَلانـه و بێ به‌رگ و بـرسـی
بـۆتـۆئـهی غـهززهی غـهرق بوو له ته‌م !
ڕۆحـمان نـیگـهران ده‌روونـمان پـڕخـهم
لـه بیـرت ناكـهیـن دڵـمـان هـه‌ر لاتـه
ئـاشـتـی و ئارامـیـت لامـان ئـاواتـه