تێڕامانێك له مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین
كه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 29 نۆه‌مبه‌ری 1947، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی (33 له كۆی 56ده‌نگ)بڕیاری دابه‌شكردنی فه‌له‌ستین و دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی بۆ جوله‌كه دا، له‌سه‌ر زه‌وی فه‌له‌ستین، كه تا ئه‌و كاته له ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیادابوو، به‌مه‌ش جوله‌كه توانیان ببنه خاوه‌نی 51% ی خاكی فه‌له‌ستین، 49%ش بۆ عه‌ره‌به‌كان مایه‌وه، ئه‌و كاته جوله‌كه ته‌نیا 30%دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یان پێك ده‌هێنا.
گه‌رچی فه‌له‌ستینیه‌كان به گشتی بڕیاری دابه‌شكردنی خاكه‌كه‌یان و دروست كردنی قه‌وراره‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و به پڕۆژه‌یه‌كی ئیستیعماریان له قه‌ڵه‌م دا و ده‌ستیان به به‌رنگاری و یه‌كه‌مین شه‌ڕ كرد، به‌ڵام به هۆی بێ پشت و په‌نا بوونیان، جوله‌كه له شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت و ڕوبه‌ری خاكی داگیركراوی بۆ 78% زیاد كرد، (725000)فه‌له‌ستینی له زێدی باو باپیرانیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن و ده‌بنه ئاواره له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، كه ئێستا ژماره‌یان بۆته ملیۆنان كه‌س.
له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌شدا له ساڵی 1968 جوله‌كه به ته‌واوی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه و قودسی پیرۆز و به‌مه‌ش هه‌موو خاكی فه‌له‌ستین كه‌وته ژێر ده‌ستی جوله‌كه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دیسه‌مبه‌ری 1948 داوای جوله‌كه كرد له چوارچێوه‌ی بڕیارێكدا، ڕێگه بدات كه ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌له‌ستین، كه تا ئێستا جێ به‌جێ نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها(un) بڕیاری ژماره 242ی ده‌ركرد كه داگیركردنی زه‌وی فه‌له‌ستین به‌شه‌ڕ به‌ناڕه‌وا و نادروست داده‌نێت و داوا له سوپای جوله‌كه ده‌كات له ناوچه داگیركراوه‌كان بكشێته‌وه، كه ئه‌میش تا هه‌نوكه جێ به‌جێ نه‌ركراوه.
له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه، هاوڵاتیانی فه‌له‌ستین له مه‌ینه‌تی و چه‌وساندنه‌وه و ئاواره‌یی و كوشتن و زیندانی كردن‌دا ده‌ژین، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وبڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی پێهێنانی كێشه‌ی فه‌له‌ستین بێ هوده بوونه، ئه‌مه‌ش به هۆی جێ به‌جێ نه‌كردنی بڕیاره‌كانی (un) تایبه‌ت به فه‌له‌ستین و كۆتای هێنان به داگیر كاری و موعاناتی گه‌لی فه‌له‌ستین له لایه‌ن جوله‌كه‌وه و ڤیتۆ كرانی زۆربه‌ی بڕیاره گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و پشتگیری كردنی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا، تا گه‌یشت به‌وه‌ی جوله‌كه ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ڕێگه‌ش نه‌درێت هیچ و ڵاتێكی تری ناوچه‌كه ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌بێ، وێرای ئه‌وه‌ش به‌رگری و موقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان به تیرۆر و ده‌رچوون له یاسا له قه‌ڵه‌م بدرێ.
دیاره وتوێژ و دانوستانه‌كانیش هه‌ر له ئۆسلۆوه تا به ئێستا و ئه‌نا پۆلیس، هیچیان مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و كێشه و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، سه‌رباری زۆر سازشكاری ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و ئاسایی كردنه‌وه ی په‌یوه‌ندی هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌دا، سه‌رۆكی كاریزمی(یاسر عه‌ره‌فات)یش سه‌ری خۆی له‌و پێناوه‌دا نایه‌وه و نه‌گه‌یشت به هیچ ئامانجێك له ڕێ ی دانوستانه‌وه و خه‌ون و خولیاكانی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رده گۆڕه‌وه.
كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلیس دوایین وێستگه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و دانوستانانه بوو كه له مێژووی فه‌له‌ستین و ململانێ ی نێوانیان له‌گه‌ڵ جوله‌كه دا خۆی له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ناوچه‌كه‌دا نمایش كرد، به‌ڵام شانسی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م خولی وت و ێژانه‌ش زۆر لاوازبو و هیچ چاره‌سه‌رێك له ئاسۆیدا به‌دی ناكرێ، چونكه ئه‌مریكا و جوله‌كه له (مه‌حمود عه‌باس )ده‌خوازن كه له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه به پێ ی (نه‌خشه‌ی ڕێگا) واته ده‌بێ باڵه چه‌كداره‌كان چه‌ك بكرێن و به‌مه‌ش جوله‌كه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵ و لایه‌نانه و له‌وانه‌ش هه‌ندێ باڵی سه‌ربازی ناو بزاڤی (فه‌تح)، ڕوبه‌ڕو ده‌كات و ئه‌سته‌مه ئه‌وانه واز له چالاكی سه‌ربازی بێنن، به تایبه‌ت كه ئه‌زمون بۆیان ده‌ركه‌وت كه دانوستانه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه و لایه‌نی جوله‌كه و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش ڕازی نین كه خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری بكرێت بۆ جێ به‌جێ كردنی هیچ ڕێكه‌وتن و داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، كه له هه‌وه‌ڵین ڕۆژه‌كانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دانی پێناو و بڕیاری دا‌و له ته‌ك قه‌واره‌یه‌ك بۆجوله‌كه، قه‌واره‌یه‌كیش بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان هه‌بێ، له لایه‌كی تره‌وه كێشه و ململانێ ی ناوخۆیی له نێوان(حه‌ماس) و بزووتنه‌وه‌ی (فه‌تح) دا قۆستراوه‌ته‌وه، و ده‌خوازێ برینه‌كانیان قوڵتر بكرێته‌وه و زیاتر له مه‌ینه‌تی و ناڕه‌حه‌تی و بێ ده‌ره‌تانی دا بمێننه‌وه.
دوایین دیمه‌نیش له مه‌ینه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستین كه‌ئێسته ده‌یبینین، هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنیه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و دیمه‌نی گه‌مارۆ و بێ كاره‌بایی و بێ نان و ئاوی و بێ نه‌خۆشخانه و بێ ژیانی خه‌ڵكی (غه‌ززه) یه كه چۆن له‌م سه‌ده‌ی پێشكه‌وتن ، جیهانگیری و دیموكراسی و مافی مڕۆڤه‌دا، ملیۆنان كه‌س قه‌تڵ و عام و جینۆساید ده‌كرێن و دنیاش مێش میوانی نیه،
به‌ڵام ئاینده‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین به كوێ ده‌گات، ئایا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌لی كورد دا، دوو كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، له سه‌ده‌ی جیهانگیری دا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، یان به سه‌ده‌یه‌كی نادیاری تر ده‌سپێردرێن...؟ خوا زاناتتره