23/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مشه‌و، هه‌ڵه‌بجه ڕوبه‌ڕوى ماليكى ده‌بێته‌وه
پاش بڵاو بونه‌وه‌ى ده‌نگۆى هاتنى ماليكى بۆ هه‌رێمى كوردستان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وگرفتانه‌ى له‌ڕه‌وتى سياسى عێراق و كوردا دروستى كردووه، ئه‌مشه‌و هه‌ڵه‌بجه گردبونه‌وه‌يه‌ك دژى ماليكى ئه‌نجام ده‌دات.
له‌ئاگانامه‌يه‌كدا كه‌كۆپييه‌كى ده‌ست "بزاڤـ پرێس" كه‌وتووه، چالاكوانان وڕێكخراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كه‌ن، دژ به هاتنى ماليكى بۆ شارى سلێمانى گردبونه‌وه‌يه‌كيان ڕێكخستووه و تێيدا داوايان له‌هاوڵاتيان / فه‌رمانبه‌رى"بێ موچه‌كراوه" به‌شداربن، له‌و گردبونه‌وه‌يه‌دا.
به‌پێى زانيارييه‌كانى "بزاڤـ پرێس" ئه‌مشه‌و گردبونه‌وه‌كه له‌كاتژمێر 9:30 خوله‌كى شه‌و له‌ناوبازاڕى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه ده‌چێت.