05/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌بۆنه‌ی ڕووداوه‌كانی میصر مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌یانامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
لە روونکردنەوەیەکیدا بزوتنەوەی ئیسلامی کە کۆپیەکی بۆ پێگەی بزاڤ نێراوە هەڵوێستی خۆی لەمەڕ ڕووداوەکانی میسر ئاشکرا دەکات
دەقی ڕوونکردنەوەکە
بسم الله الرجمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری كوردستان- حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان ..
وه‌ك ئاگادارن ساڵێك له‌مه‌و به‌ر له به‌ره‌نجامی خۆنیشاندانی هاوڵاتیانی میصر، ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ك كۆتای پێهات، دواتر له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئیسلامیه‌كانی میصر سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان برده‌وه،ئینجا هه‌ر له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه دكتۆر محمد مورسی بوو به‌سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میصر،پاشان برایانی موسڵمان حكومه‌تیان دامه‌زراند.
هه‌ر له‌و كاته‌وه هێزه عه‌لمانیه‌كان و پاشماوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك به هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵ گریهكانی ڕۆژ ئاوا‌و هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌وتنه پیلان دانان دژ به حكومه‌تی شه‌رعی و سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو،ئه‌وانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگر بوون له به‌رده‌م پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت و ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی وڵاتی میصریان به‌ره‌و ناجێگیری سیاسی و پشێوی و نائارامی ده‌برد،تا سه‌ره‌نجام به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو سوپای میصر به هاوكاری نه‌یارانی مورسی كوده‌تایان كرد به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی اخوان المسلمین،به‌م كاره‌شیان مانایه‌كیان بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕایی هاوڵاتیان نه‌هێشته‌وه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی میصر كه‌وتنه گرتنی سه‌رۆك كۆمار‌و دوو كوڕه‌كه‌ی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ئیرشادی ئیخوان و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه هه‌ر زوو زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان پێشوازیان له‌و كوده‌تا ڕه‌شه‌ی سوپا كرد،ئێمه له كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازیه ده‌كه‌ین دژ به حكومه‌تی شه‌رعی میصر ڕاشی ده‌گه‌یه‌نین كه زلهێزه‌كانی دنیا ته‌نها بۆ فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌لان باس له هه‌ڵبژاردن و مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان ده‌كه‌ن.
له‌كۆتایدا دڵنیاین كه هه‌میشه به‌ره‌ی حه‌ق و راستی سه‌رده‌كه‌وێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش گه‌لان وشیارتر ده‌بنه‌وه‌و فریوی پیلانه ژه‌هراویه‌كانی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا‌و به كرێگیراوانی ناوچه‌كه ناخۆن و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
هه‌ولێر
26/شه‌عبانی/1434
5/7/2013