23/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام بیانووبڕه..!
26
(ڕۆژوو به كوردیی)
ئیسلام بۆ مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ترین فه‌خر و شانازی بوو؛ چونكه ئینسانی له تێداچوون و فه‌وتان ڕزگار كرد؛ كه‌لتووری ئازادیی هێنا؛ پێكه‌وه‌ژیانی كرده سیسته‌م؛ سنووره‌كانی نه‌هێشت؛ ڕێگریی كرد له چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاریی؛ خۆشه‌ویستی درووستكرده‌وه؛ عه‌شقی وه‌ك خۆی ناسانده‌وه به مرۆڤایه‌تی؛ فره‌په‌رستی ساغكرده‌وه بۆ یه‌كتاپه‌رستی؛ هێزی دایه‌وه به چاكه‌كاریی به‌شه‌ریی؛ ڕێزی مرۆڤبوونی گێڕایه‌وه بۆ مرۆڤ و جیاوازیی نه‌هێشت له نێوان ڕه‌شپێست و سپی‌پێست؛ جیاوازی نه‌هێشت له نێوان نێر و مێ؛ هه‌ردوو ڕه‌نگه‌زی خسته‌وه گه‌ڕ بۆ بنیانانه‌وه‌ی خێزان و گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و به‌خته‌وه‌ری خێزانیی؛ جا چی نه‌كرد ئیسلام!؟.
ئیسلام كه هات كۆتایهێنا به هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه سته‌مكاریانه‌ی كه به ناوی جۆراوجۆره‌وه هه‌بوون؛ پاشاكانی یه‌كسانكرده‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیل؛ هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌كسانكرده‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك؛ هه‌مووی كرده و خوشكی یه‌كتری؛ نه‌یهێشت كه‌س به‌سه‌ر كه‌سه‌وه تێبخوڕێت و كیبر به‌رداته‌وه به‌سه‌ر ئه‌وی دی‌دا؛ هه‌مووی وه‌ك یه‌ك لێ‌كرد؛ پێوه‌ری چاكه و ته‌قوای كرده به‌ڕێزتر له‌وی تر؛ بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌مێنێته‌وه بۆ كه‌س؛ كێ چاكه‌كاره ئه‌وه به‌ڕێزتره لای خودا؛ كێ به‌خشنده‌یه ئه‌وه خۆشه‌ویسته لای خودا؛ كێ سیسته‌می خودایی جێبه‌جێده‌كات ئه‌وه براوه‌ی كایه و مایه‌ی ژیانی ئه‌م دنیا و ئه‌و دینایه.
مێژووی به‌شه‌ری و مێژووه‌كه‌ی كه‌م نین بۆ مرۆڤایه‌تی تا په‌ندی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌كه‌وه مرۆڤ شرۆڤه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی بكات؛ بێشك ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری ده‌ستووره‌كه‌ی ئیسلام و قورئانه‌كه‌ی بێت و هیچ نقه‌ی لێوه نه‌یه‌ت؛ چونكه هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی زۆر و زه‌وه‌ندن و هیچ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێبكات؛ بۆیه كه ئیسلام هات بوویه شاباش و نیعه‌مه‌تێكی چێشانازیی بۆ مرۆڤایه‌تی و ئیدی هه‌موو شت ڕه‌وییه‌وه و ئیسلام بوویه بیانوبڕی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له هه‌مبه‌ر هه‌ر پرس و باسێكی به‌شه‌ریی له‌سه‌ر ئاین و سیسته‌می ژیان و مردن و دواڕۆژ.