به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غداد، نه‌جمه‌دين كه‌ريم كانديدى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كشايه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى به‌غداد به بزاڤـ پرێسـ ى ڕاگه‌ياند،"په‌يوه‌نديم به د.نجمدين كه‌ريمه‌وه كردووه، وڕايگهياند كه كشاوه‌ته‌وه".
به‌پێى دوازانيارييهكانيش ساڵح موتڵهگى سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى سونييه‌كان كه‌دوێنێ كانديد بوو، ئه‌مڕۆ لهكانديدى كشاوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌وه ئه‌حمدى حاجى ڕه‌شيد ڕايگه‌ياند،"ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌كورد نه‌درێت پرۆسه‌ى سياسى له‌عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێت"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگ ده‌بێت، ئه‌وان ده‌نگ به‌پۆستى ئێمه ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش ده‌نگ بهۆستهكانى ئه‌وان ده‌ده‌ين".